تورکیا زانیاری لەبارەی بۆردومانکردنی سنووری پێنجوێن و شارباژێڕ دەخاتەڕوو

وەزارەتی بەرگری تورکیا: 28 ئامجمان پێکاوە

دیمەنی بۆردومانەکە
دیمەنی بۆردومانەکە

K24 – هەولێر

سەر لەبەیانی ئەمڕۆ فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا چەند ناوچەیەکی سنووری قەزاکانی پێنجوێن و شارباژێڕیان بۆردومان کرد. وەزارەتی بەرگری تورکیاش رایدەگەیەنێت، 28 ئامانجیان پێکاوە، بە گوتەی ئەوان بنکەی "پەکەکە" بوونە.

وەزارەتی بەرگری تورکیا، ڤیدیۆی ساتی هێرشە ئاسمانییەکەی بڵاوکردەوە، کە خولوسی ئاکار وەزیری بەرگری تورکیا سەرپەشتی هێرشەکە دەکات و رایگەیاند " 28 ئامانجی پەکەکە لە ئۆپەراسیۆنێکی ئاسمانییدا کە بە هەماهەنگی لەگەڵ دەزگای هەواڵگریی نیشتمانی بەڕێوەچوو لە ناوچەی ئاسۆس کرانە ئامانج و لەناوبران".

پێشتر هەردوو قایمقامەکانی پێنجوێن و شارباژێڕ بە کوردستان24یان گوتبوو، کاتژمێر 6ی سەر لە بەیانی ئەمڕۆ چەند ناوچەیەکی سنووری هەردوو قەزای پێنجوێن و شارباژێڕ بۆردومان کراون، بەڵام زیانی گیانی بەر هاووڵاتییان نەکەوتووە.
Fly Erbil Advertisment