وێنه و ڤیدیۆ.. چه‌ند گوللـه هاوه‌نێك له نزیك قوشته‌په كه‌وتنه خواره‌وه
میدیاكانی سه‌ر به حه‌شدی شه‌عبی باس له‌وه ده‌كه‌ن كه بۆردومانه‌كه له‌ڕێگه‌ی مووشه‌كه‌وه بووه نه‌ك هاوه‌ن
K24- هه‌ولێر:
ستار ئاغا عومه‌ر، بەڕێوەبەری ناحیەی قوشتەپە رایگەیاند، چەند گوللـه هاوەنێك لە نزیك گوندەکانی دۆڵە بەکرە، دۆڵەزە، عەلیاوا، تەتەراوە و باشتەپەی سه‌ر به ناحیه‌ی قوشته‌په کەوتنە خوارەوە.
هه‌روه‌ها ئاشكراشیكرد، گوللـه هاوەنەکان بە چۆڵەوانی کەوتوون و هیچ زیانێکی ماددی و گیانییان نەبووە.
هه‌ر له‌و باره‌شه‌وه چه‌ند میدیایه‌كی سه‌ر به حه‌شدی وه‌لائی بڵاویانكرده‌وه، كه بۆردومانه‌كه له‌ڕێگه‌ی 7 مووشه‌كی 122 ملیمهوه ئه‌نجامدراوه، به‌بێ ئه‌وه‌ی لایه‌نی به‌رپرس له‌و بۆردومانه ئاشكرا بكات.
له چه‌ند وێنهیهكیشد كه بۆ كوردستان24 نێردراون، ده‌رده‌كه‌وێت كه مووشه‌كه‌كان له جۆری 122 ملیمین.
H.B