لایه‌نه‌ شیعه‌كان هێشتا كۆنه‌بوونه‌ته‌وه‌ بڕیاره‌ پێنجشه‌ممه‌ دواخستنی هه‌ڵبژاردن تاوتوێ بكه‌ن

هەریەک لە دەوڵەتی یاسا بە سەرۆکایەتی نوری مالیکی و رەوتی حیکمە بە سەرۆکایەتی عەمار حەکیم، لەگەڵ ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکانن

پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن
پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن

K24 - هه‌ولێر:

پەیامنێری کوردستان 24، لە بەغدا رایگەیاند، بڕیارە رۆژی پێنجشەممە لایەنە شیعەکان لەسەر چارەنووسی هەڵبژاردنی پێشوەختە لە عێراق، کۆببنەوە و سەرجەم لایەنە سەرەکییەکانی شیعە، بەشداری ئەو کۆبوونەوەیە ده‌كه‌ن.

بەپێی زانیارییەکانی پەیامنێری کوردستان 24، بڕیارە لەو کۆبوونەوەیە هاوپەیمانی نەسر، دەوڵەتی یاسا، هاوپەیمانی سائیرون و رەوتی حیکمە، کۆببنەوە، هاوکات بڕیاریشە سەرکردەکانی سادیقون و حزبی فەزیلە، کە سەر بە حەشدی شەعبین، لەو کۆبوونەوە بەشداربن.

بەپێی زانیارییەکانی کوردستان 24، هەریەک لە دەوڵەتی یاسا بە سەرۆکایەتی نوری مالیکی و رەوتی حیکمە بە سەرۆکایەتی عەمار حەکیم، لەگەڵ ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکانن لە کاتی خۆی، لەلایەکی دیکەوە، هاوپەیمانی سائیرون بە سەرۆکایەتی موقتەدا سەدر لەگەڵ ئەنجامدانی هەڵبژاردن نین و هاوپەیمانی نەسریش بە سەرۆکایەتی حەیدەر عەبادی رایانگەیاندووە، کە گرفتیان نییە هەڵبژاردن لە کاتی خۆی ئەنجام بدرێت یاخود دوا بخرێت، هاوپەیمانی فەتیحیش وەک نێوەندگیرێك لەو کۆبوونەوەیە رۆڵ دەگێرێت.

ئەنجامدانی ئەو کۆبوونەوەیە لە کاتێکدایە، ئەمڕۆ حکومەتی عێراق جارێکی دیکە پشتراستیکردەوە، کە هەڵبژاردنەکان لە کاتی خۆیدا ئەنجامدەدرێن.

ك.ب

Fly Erbil Advertisment