وته‌بێژی تاڵیبان بۆ کوردستان24 دەدوێت
"لە چەند رۆژی داهاتوودا حکومەتی نوێ لە ئەفغانستان پێکدەهێنین"
K24 - ئەنقەرە
سوهه‌یل شاهین، وته‌بێژی بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان ئاشکرای دەکات، ده‌یانه‌وێت لە چەند رۆژی داهاتوودا حكومه‌تێکی نوێ لە ئەفغانستان پێكبهێنن.
وته‌بێژی بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان، بە کوردستان24ی راگەیاند: "ئێستا بۆشایی ده‌سه‌ڵات له ئه‌فغانستان هه‌یه، گفتوگۆمان له‌گه‌ڵ پارته جیاوازه‌كان كردووه و ده‌مانه‌وێت حكومه‌ت پێكبهێنین".
سەبارەت بەو کەسانە دوای گەڕانەوەی تاڵیبان ئەفغانستان جێدەهێڵین، سوهه‌یل شاهین، گوتی: "ئێمە بە خەڵکمان گوتووە لە ئەفغانستان بمێننەوە، بەڵام به‌شێكی زۆری ئه‌و خه‌ڵكه‌ی وڵات جێده‌هێڵن، هۆكارەکە دۆخی ئابوورییه".
راشیگەیاند: "دەزانین ئاستەنگی زۆر لەبەردەمان هەن، بەڵام گرفتەکان نوێ نین، 20 ساڵە دەوڵەتەکەمان لەژێر داگیرکاری 54 وڵات دایە".
سوهه‌یل شاهین، ئاماژەی بەوەشکرد: "ئێستا هه‌رێمی پهنجشیرمان گەمارۆ داوە، بەڵام نامانەوێت خوێن بڕژێت، دانوستانمان لەگەڵ ئه‌حمه‌د شا مه‌سعود بەردەوامە".
دەربارەی داعش، گوتی: "بێگومان داعش دەیەوێت زیان بە حکومەتەکەمان بگەیەنێت، بەڵام حکومەتەکەمان تەواو ئیسلامی دەبێت و هیچ بیانوێک بۆ چالاکی داعش لە ئەفغانستان نامێنێ".
