تا ئێستا چه‌ند سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكی له ئه‌فغانستان كوژراون؟
ساڵی 2010، خوێناوی‌ترین ساڵ بوو بۆ سوپای ئه‌مه‌ریكا له ئه‌فغانستان
K24- هه‌ولێر:
سه‌رچاوه‌یه‌ك له سوپای ئه‌مه‌ریكا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه، تا ئێستا (3) هه‌زار سه‌رباز، له ریزه‌كانی سوپای ئه‌مه‌ریكا، له ماوه‌ی (20) ساڵی رابردوو، به‌هۆی هێرشه‌كانی تاڵیبانه‌وه، له ئه‌فغانستان كوژراون.
راشیگه‌یاند، ساڵی (2010)، خوێناوی‌ترین ساڵ بوو بۆ سوپای ئه‌مه‌ریكا، له ئه‌فغانستان، كه (499) سه‌ربازیان لێكوژرا.
روونیشیكرده‌وه، (10) هه‌زار سه‌رباز ته‌نیا له نێوانی ساڵه‌كانی (2009-2012) كوژران.
دیارترین هێرش و قوربانییه‌كانی ریزی سوپای ئه‌مه‌ریكا، به‌م شێوه‌یه‌یه:
(ئه‌پرڵ / نیسانی 2005):
كوژرانی 16 سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكایی له‌كاتی كه‌وتنه خواره‌وه‌ی هێلیكۆپته‌رێكی سوپای ئه‌مه‌ریكا، به‌هۆی ره‌شه‌بای لیمیی، له باشووری ئه‌فغانستان.
(ئۆكتۆبه‌ر / تشرینی یه‌كه‌م 2009):
كوژرانی (18) سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكایی له چوار چێوه‌ی دوو هێرش، له هه‌رێمی نورستان، له رۆژهه‌ڵاتی ئه‌فغانستان، هه‌روه‌ها كه‌وتنه خواره‌وه‌ی هیلیكۆپته‌رێك.
(دیسێمبه‌ر / كانوونی یه‌كه‌می 2009):
كوژرانی (7) فه‌رمانبه‌ری ئاژانسی هه‌واڵگری (CIA)، له رێگه‌ی هێرشێكه‌وه بۆ سه‌ر بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی له ویلایه‌تی خووست و هاوسنوور له‌گه‌ڵ پاكستان.
(ئۆگێست / ئابی 2010):
كوژرانی (7) سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكایی له چوارچێوه‌ی دوو هێرشی چه‌كدارانی تاڵیبان، له ئه‌فغانستان.
(یۆنیۆ / حوزه‌یرانی 2011):
كوژرانی (31) سه‌ربازی هێزێكی تایبه‌تی ئه‌مه‌ریكی، به‌هۆی كه‌وتنه خواره‌وه‌ی هێلیكۆپته‌رێك.
(ئۆكتۆبه‌ر / ئه‌یلولی 2011):
كوژرانی (13) سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكایی له هێرشێكی خۆكوژی دژی كاروانێكی سوپای ناتۆ، له كابولی پایته‌ختی ئه‌فغانستان.
(مایۆ / ئایاری 2013):
كوژرانی (8) سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكی له چوارچێوه‌ی چه‌ند هێرشێكی جیاواز.
(یۆلیۆ / ته‌مووزی 2015):
كوژرانی (16) سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكی به‌هۆی كه‌وتنه خواره‌وه‌ی هیلیكۆپته‌رێك.
سه‌رچاوه: ئه‌لجه‌زیره
ك.ب