شاجوان حوكمدرا
به‌هۆی ئه‌ردۆگانه‌وه‌یه

K24 – هه‌ولێر
دادگا حوكمی زیندانیكردنی بۆ ماوه‌ی ساڵ و نیوێك به‌سه‌ر " مه‌روه بویوك سه‌راچ " شاجوانی پێشووی توركیادا سه‌پاند" به‌بیانووی ئه‌وه‌ی بابه‌تێكی له ئه‌نیستگرام بڵاوكردووه‌ته‌وه و ئیهانه‌ی " ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان " سه‌رۆككۆماری توركیا كردووه،به‌ڵام جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كه‌ی ڕاگرتووه.
له‌وكاته‌وه دووچاری لێپێچینه‌وه‌ی یاسایی بووه‌وه كه‌ساڵی 2014 كۆپییه‌كی سروودی نیشتیمانی بڵاوكرده‌وه كه وه‌ك سوكایه‌تی به ئه‌ردۆگان ئه‌ژمار كرا كه هێشتا سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا بوو.
ئه‌وكات دادگای ئیسته‌نبوڵ به تۆمه‌تی سوكایه‌تی كردن به كه‌سایه‌تیه‌كی ده‌وڵه‌ت دادگایی ناوبراوی كرد.
له‌وكاته‌ی بۆ ماوه‌یه‌كی كاتی زیندانی كرد،شاجوان دووباره ئه‌و سرووده‌ی بڵاوكرده‌وه و به لێكۆڵه‌ره‌كانی گوتبوو دووباره له ههفتهنامهیهكیش بڵاومكردووه‌ته‌وه به‌ڵام هیچ مه‌به‌ستم نه‌بووه سوكایه‌تی به‌سه‌رۆك بكه‌م.
به‌ڵام پارێزه‌ره‌كه‌ی ئه‌ردۆگان پێیوابووه دووباره بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و سرووده ناچێته چوارچێوه‌ی ئازادی ڕادهریڕینهوه و سنوری ڕه‌خنه‌ی تێپه‌ڕاندووه.
له ساڵی 2014 دا به تۆمه‌تی ناوزڕاندن و سوكایه‌تی به ئه‌ردۆگان ژماره‌یه‌ك كه‌یس وروژێنران و چه‌ندین هونه‌رمه‌ند و كه‌سایه‌تی لێپێچینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ كرا.
"مه‌روه بویوك " ته‌مه‌نی 27 ساڵه و له‌ساڵی 2006 دا بوو به شاجوانی توركیا.