ماکرۆن لە بەغدایە

سەرۆکی فەرەنسا سبەی سەردانی هەولێر دەکات
ئیمانوێل ماکرۆن و مستەفا کازمی - بەغدا
ئیمانوێل ماکرۆن و مستەفا کازمی - بەغدا

K24 – هەولێر

سەرۆکی فەرەنسا بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە عێراق و لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا لەلایەن مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق پێشوازی لێکرا، بریاریشە سبەی ماکرۆن سەردانی هەولێر بکات.

به‌ مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له‌ كۆبوونه‌وه‌ی (کۆنگرەی هه‌رێمایه‌تی به‌غدا)، كه‌ بۆ پشتیوانی له‌ سه‌قامگیری عێراق و ناوچه‌كه‌ به‌ڕێوه‌ده‌چێت، ئیمانوێل ماكرۆن، سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا درەنگانی شەوی رابردوو گەیشتە به‌غدا. بڕیاریشە ماكرۆن سەردانی هه‌رێمی كوردستان بکات و له‌گه‌ڵ سه‌رۆك بارزانی كۆ‌بێته‌وه‌ و دواتریش سه‌ردانی مووسڵ دەكات.

ئیمانوێل ماکرۆن و مستەفا کازمی - بەغدا
ئیمانوێل ماکرۆن و مستەفا کازمی - بەغدا

ئەمڕۆ کۆنگرەی بەغدا بۆ هەماهەنگی و هاوبەشی، بە بەشداری سەرکردە و بەرپرسانی 9 وڵاتی دراوسێ و هەرێمی، هەروەها نوێنەرانی یەکێتی ئەوروپا، نەتەوە یەکگرتووەکان، کۆمکاری عەرەبی و ئەنجومەنی هاریکاری کەنداو دەستپێدەکات، بۆ ئەم مەبەستەش رێوشوێنی ئەمنی توند لە بەغدا گیراوەتەبەر.

ئیمانوێل ماکرۆن و مستەفا کازمی - فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا
ئیمانوێل ماکرۆن و مستەفا کازمی - فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا
ساتی گەیشتنی ئیمانوێل ماکرۆن بۆ بەغدا و پێشوازیکردنی لەلایەن مستەفا کازمی
ساتی گەیشتنی ئیمانوێل ماکرۆن بۆ بەغدا و پێشوازیکردنی لەلایەن مستەفا کازمی

 

ساتی گەیشتنی ئیمانوێل ماکرۆن - فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا
ساتی گەیشتنی ئیمانوێل ماکرۆن - فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا