راگەیاندراوێك لە گوتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە
"داوا لە تەواوی قەوارە سیاسییهكانی دیکە دەکەینەوە، بە بڕیاری بەشدارینەکردنیان لە پڕۆسەی ھەڵبژاردندا بچنەوە"

K24 - ههولێر:
مەحمود محەمەد، گوتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان له راگهیهندراوێكدا ئهمڕۆ شهممه (28ی ئاب/ ئۆگهستی 2021) ئاشكرای كرد، بڕیاره نوێیهكهی "موقتەدا سەدر"، خزمەته گهیاندنه به بەرژەوەندییە گشتییەکان و ھێمنانەتر بەڕێوەچوونی پڕۆسەی بهڕێوهچوونی ههڵبژاردنی پێشوهختهیه، بۆیە دووبارە داوا لە تەواوی ئەو حزب و قەوارە سیاسی و کەسایەتیانەی دیکە دەکەینەوە، کە بە بڕیاری بەشدارینەکردن و پاشەکشەکردنیان لە پڕۆسەی ھەڵبژاردندا بچنەوە.
له راگهیندراوهكهی گوتەبێژی پارتیدا هاتووه، پێش دوو ھەفتە لە پەیامێکی فەرمیماندا داوامان لە بەڕێزانی رەوتی سەدر و چەند لایەنێکی دیکە کرد، کە بە بڕیاری بەشداری نەکردنیان لە پڕۆسەی ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقدا بچنەوە، ئێستاش لایهنهكانی دیكه ھان دەدەین بۆ بەشداریکردنیان لە پڕۆسەکە لە پێناو بەرژەوەندی گشتی عێراق.
دهقی راگهیندراوهكهی گوتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان:
لەڕوانگەی ھەست بە بەرپرسیاریەتی و بەخەمەوەبوونمان بۆ سەقامگیری و ئاڵۆزترنەبوونی بارودۆخی عێراق و خستنە سەر رێچکەیەکی دروست و تەندروستی پڕۆسەی سیاسی بە ئاڕاستەی چارەسەرکردنی کێشە کەڵەکەبووەکان، پێش دوو ھەفتە لە پەیامێکی فەرمیماندا داوامان لە بەڕێزانی رەوتی سەدر و چەند لایەنێکی دیکە کرد، کە بە بڕیاری بەشداری نەکردنیان لە پڕۆسەی ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقدا بچنەوە، لەو پرۆسەیەدا بەشداری بکەن، بەو مەبەستەی ھەموو لایەک پێکەوە قوڕسایی راستکردنەوە و چاکسازی و چارەسەری کێشەکانی عێراق بگرینە ئەستۆ.
دیارە دوای پێداچوونەوە و لەبەرچاوگرتنی بەرژەوەندی گشتی بەڕێز (سەید موقتەدا سەدر) رایگەیاند، کە وەکو رەوتی سەدر بەشداری لە پڕۆسەی ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران دەکەن، ئەم بڕیارەیان خزمەت دەگەیەنێ بە بەرژەوەندییە گشتییەکان، ھێمنانەتر بەڕێوەچوونی پڕۆسەکە. بۆیە دووبارە داوا لە تەواوی ئەو حزب و قەوارە سیاسی و کەسایەتیانەی دیکە دەکەینەوە، کە بە بڕیاری بەشدارینەکردن و پاشەکشەکردنیان لە پڕۆسەی ھەڵبژاردندا بچنەوە، ھانیان دەدەین بۆ بەشداریکردنیان لە پڕۆسەکە لە پێناو بەرژەوەندی گشتی عێراق.
مەحمود محەمەد
گوتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان
28ـی ئابی 2021