تاڵیبان هێرشی ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌ر داعشه‌كانی خوراسان ئیدانه ده‌كات
"ئه‌مه ده‌ستدرێژییه‌كی زه‌قه و پێویسته ئه‌مه‌ریكا پێشوه‌خته تاڵیبان له‌و جۆره هێرشانه ئاگادار بكاته‌وه"

K24- هه‌ولێر:
بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان ئه‌و هێرشه‌ی ئه‌مه‌ریكا ئیدانه ده‌كات، كه شه‌وی رابردوو وه‌ك تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌یه‌ك بۆ هێرشه‌كه‌ی سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی كابول بۆ سه‌ر پێگه‌یه‌كی داعشه‌كانی خوراسان له‌ناو خاكی ئه‌فغانستان ئه‌نجامیدا.
زه‌بیحوڵڵا موجاهید، گوته‌بێژی تاڵیبان له لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز گوتی: هێرشه ئاسمانییه‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكا بووه هۆی كوژرانی دوو كه‌س و برینداربوونی دوو ئافره‌ت و منداڵێك و وه‌ك ئاماژه‌ی پێدا، "ئه‌مه ده‌ستدرێژییه‌كی زه‌قه بۆ سه‌ر خاكی ئه‌فغانستان".
هه‌روه‌ها جه‌ختی كرده‌وه، پێویسته ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا پێشوه‌خته تاڵیبان له‌و جۆره هێرشانه ئاگادار بكاته‌وه.
ئه‌مه دوای ئه‌وه هاتووه، ئه‌مڕۆ وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا "پێنتاگۆن" رایگه‌یاند، له تۆڵه‌ی هێرشه خۆكوژییه‌كه‌ی داعشی خوراسان بۆ سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی كابول، به فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان ئامانجێكی رێكخراوه‌كه‌یان له هه‌رێمی نه‌نگه‌رهار پێكاوه.
فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ئه‌مڕۆ شه‌ممه له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرای كرد، له هێرشێكی ئاسمانی‌دا له هه‌رێمی نه‌نگه‌رهار پلانداڕێژه‌ری سه‌ره‌كی ته‌قینه‌وه خۆكوژییه‌كه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی كابول كراوه‌ته ئامانج.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، هێرشه‌كه به فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان ئه‌نجامدراوه و به گوێره‌ی راپۆرته‌كانیشیان "ئامانجه‌كه‌یان پێكاوه" و له هێرشه‌كه‌دا پلانداڕێژه‌ری سه‌ره‌كی ته‌قینه‌وه خۆكوژییه‌كانی فڕۆكه‌خانه‌ی كابول كراوه‌ته ئامانج.
له ته‌قینه‌وه خۆكوژییه‌كه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی كابول، به گوێره‌ی سه‌رچاوه فه‌رمییه‌كانی ئه‌فغانستان 182 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا كه 13 له‌وانه سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكا بوون، دواتریش رێكخراوی داعشی خوراسانی به‌رپرسیارێتی خۆی له ئه‌نجامدانی ته‌قینه‌وه خۆكوژییه‌كه راگه‌یاند.
H.B