بايدن: لە 24 تا 36 کاتژمێری داهاتوودا ئەگەری هێرشی تیرۆریستی دیکە بۆ سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی كابول هەیە
سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا: دۆخی ئەمنی فڕۆکەخانەی کابوڵ زۆر مەترسیدارە.. هێرشەکانی سەر داعشی خوراسان دوا هێرش نابن و وازیان لێناهێنین

K24- هه‌ولێر:
جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمه‌ریکا رایگەیاند: هێرشەکانی سەر داعشی خوراسان دوا هێرش نابن و وازیان لێناهێنین و دەبێت باجی هێرشه‌كه‌ی سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی كابولی پایته‌ختی ئه‌ففانستان بدەن.
لە راگەێندراوێکدا کۆشکی سپی ئاماژەی به‌وه كردووه، جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمه‌ریکا لەگەڵ تیمی ئاسایشی نیشتمانی و فەرماندە سەربازییەکان کۆبووەتەوە و بەگوێرەی زانیارییە هەواڵگرییەکان، دۆخی ئەمنی فڕۆکەخانەی کابول زۆر مەترسیدارە و لە 24 تا 36 کاتژمێری داهاتوودا، ئەگەری هێرشی تیرۆریستی دیکە هەیە.
بایدن گوتی: هێرشەکانی سەر داعشی خوراسان دوا هێرش نابن و بەدوایاندا دەچین و دەبێت ئەوانەی دەستیان لە هێرشەکاندا هەبووە، کە بەهۆیانەوە 13 سەربازی ئەمه‌ریکی گیانیان لەدەستدا، باجەکەی بدەن.
وه‌ك راشگه‌یه‌ندراوه، سەرۆکی ئەمه‌ریکا فەرماندە سەربازییەکانی دەستکراوە کردووە، بۆ ئەوەی ئامادەکاری تەواو بکەن و وەڵامی هەر هێرشێك بدەنەوە.
ئه‌مه دوای ئه‌وه هاتووه، ئه‌مڕۆ وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا "پێنتاگۆن" رایگه‌یاند، له تۆڵه‌ی هێرشه خۆكوژییه‌كه‌ی داعشی خوراسان بۆ سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی كابول، به فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان ئامانجێكی رێكخراوه‌كه‌یان له هه‌رێمی نه‌نگه‌رهار پێكاوه.
فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ئه‌مڕۆ شه‌ممه له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرای كرد، له هێرشێكی ئاسمانی‌دا له هه‌رێمی نه‌نگه‌رهار پلانداڕێژه‌ری سه‌ره‌كی ته‌قینه‌وه خۆكوژییه‌كه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی كابول كراوه‌ته ئامانج.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، هێرشه‌كه به فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان ئه‌نجامدراوه و به گوێره‌ی راپۆرته‌كانیشیان "ئامانجه‌كه‌یان پێكاوه" و له هێرشه‌كه‌دا پلانداڕێژه‌ری سه‌ره‌كی ته‌قینه‌وه خۆكوژییه‌كانی فڕۆكه‌خانه‌ی كابول كراوه‌ته ئامانج.
له ته‌قینه‌وه خۆكوژییه‌كه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی كابول، به گوێره‌ی سه‌رچاوه فه‌رمییه‌كانی ئه‌فغانستان 182 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا كه 13 له‌وانه سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكا بوون، دواتریش رێكخراوی داعشی خوراسانی به‌رپرسیارێتی خۆی له ئه‌نجامدانی ته‌قینه‌وه خۆكوژییه‌كه راگه‌یاند.
H.B