سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، کێشەکانی نێوان هەرێم و حکومەتی فیدراڵی، لە گەڵ سەرۆکی فەرەنسا تاووتوێ دەکات

ماكرۆن: هاتنمان بۆ کوردستان، پەیامێکە کە فەرەنسا دەستبەرداری دۆستەکانی نابێت

كۆبوونه‌وه‌ی ماكرۆن له‌گه‌ڵ هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان
كۆبوونه‌وه‌ی ماكرۆن له‌گه‌ڵ هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان

K24- هه‌ولێر:

ئەمڕۆ یەکشەممە 29 ی ئابی 2021 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆبوونەوەیەکی ھاوبەشدا لە گەڵ سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی پەرلەمان، لە گەڵ ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسا کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا، ئامادەبووان بارودۆخی گشتی عێراق و ناوچەکە و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و فەرەنسایان تاووتوێ كرد.

سەرۆکی فەرەنسا ئاماژەی بە پەیوەندی مێژوویی نێوان فەرەنسا و هەرێمی کوردستان و رۆڵی پێشمەرگەی کوردستان بە رێبەرایێتی سەرۆك مەسعود بارزانی کرد لە تێکشکاندنی داعش، بەردەوامبوونی پشتگیریی و هاوکاریی وڵاتەکەشی بۆ هەرێمی کوردستان دووپاتکردەوە. گوتیشی هاتنمان بۆ کوردستان، پەیامێکە کە فەرەنسا دەستبەرداری دۆستەکانی نابێت .

لە دیدارەکەدا سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ستایشی هەڵوێستی دۆستانەی فەرەنسای کرد لە پشتگیریکردنی هەرێمی کوردستان لە قۆناغە جیاوازەکاندا. ئاماژەشی بە گرنگیی كاركردن و هەماهەنگیکردن له‌گه‌ڵ فه‌ره‌نسا و كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى کرد له‌پێناو چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى عێراق بەگشتی و کێشە هەڵپەسێردراوه‌کانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی بەتایبەتی، هەروەها رۆڵی ئەرێنی فەرەنساشی لە پێناو ئاسایش و سه‌قامگيرى ناوچه‌كه‌دا، بەرز نرخاند.

لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، باس لە گرنگیی جێبەجێکردنی رێککەوتننامەی شنگال و زەمینەخۆشکردن بۆ گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ ناوچەکانیان کرا.

كۆبوونه‌وه‌ی ماكرۆن له‌گه‌ڵ هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان
كۆبوونه‌وه‌ی ماكرۆن له‌گه‌ڵ هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان
كۆبوونه‌وه‌ی ماكرۆن له‌گه‌ڵ هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان
كۆبوونه‌وه‌ی ماكرۆن له‌گه‌ڵ هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان
كۆبوونه‌وه‌ی ماكرۆن له‌گه‌ڵ هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان
كۆبوونه‌وه‌ی ماكرۆن و هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی هه‌رێم

 

Fly Erbil Advertisment