ئه‌فغانستان.. باس له به‌ردبارانكردنی یه‌كه‌م ئافره‌تی فڕۆكه‌وانی ئه‌فغانی ده‌كرێت و تاڵیبانیش ره‌تیده‌كاته‌وه
دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی تاڵیبان سه‌فیه فه‌یروزی هه‌وڵیداوه ژیانی خۆی له مه‌ترسییه‌كانی ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه رزگار بكات

K24- هه‌ولێر:
له ماوه‌ی دوو رۆژی رابردوودا چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی لۆكاڵی بڵاویانكرده‌وه، سه‌فیه فه‌یروزی، یه‌كه‌م ئافره‌تی فڕۆكه‌وانی سه‌ربازیی هێزه ئاسمانییه‌كانی ئه‌فغانستان له‌لایه‌ن تاڵیبانه‌وه به‌ردباران كراوه، به‌ڵام تاڵیبان ره‌تی ده‌كاته‌وه و ده‌ڵێت: سه‌فیه له قه‌ته‌ر ده‌ژی.
به گوێره‌ی چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له سه‌فیه فه‌یروزی به فه‌رمی بڵاویانكرده‌وه، كه دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی تاڵیبان و كۆنترۆڵكردنی ئه‌فغانستان، سه‌فیه چووه‌ته ده‌ره‌وه‌ی وڵات و ئێستا له قه‌ته‌ر ده‌ژی.
سه‌فیه فه‌یروزی یه‌كه‌م ئافره‌تی ئه‌فغانستانییه وه‌كو فڕۆكه‌وان له ریزی هێزی ئاسمانی ئه‌و وڵاته كار بكات، به‌ڵام دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان وه‌كو هه‌زاران ئافره‌تی دیكه‌ی ئه‌و وڵاته، له ترسی گیانی خۆی وڵاته‌كه‌ی جێهێشتووه و چووه‌ته قه‌ته‌ر.
H.B