ژاراوه.. فڕۆکەی تورکیا ئۆتۆمبێلێکی په‌كه‌كه‌ی بۆردومان كرد
ئۆتۆمبێله‌كه لە نزیك پردی حەسۆ له سنووری ناحیەی ژاراوە بووه

K24 - هه‌ولێر:
فڕۆكه‌كانی توركیا ئۆتۆبێلێكی چه‌كدارانی په‌كه‌كه‌یان ناحیه‌ی ژاراوه له سنووری قه‌زای پشده‌ر بۆردومان كرد.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی كوردستان24 فڕۆکەی تورکیا ئۆتۆمبێلێکی تیۆتا هایلۆکسی بۆردومان کرد، لە نزیك پردی حەسۆ، کە دەکەوێتە سنووری ناحیەی ژاراوەی قەزای پشدەر، کە گومان دەکرێت چەکدارانی پەکەکەی تێدا بووبێت.