به‌شیر حه‌داد: بڕیاری گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌در بۆ به‌شداریكردن له هه‌ڵبژاردن ئه‌گه‌ره‌كانی ئه‌نجامدانی پرۆسه‌كه‌ی به‌هێزتر كردووه
به‌شیر حه‌داد: ئه‌گه‌ر لایه‌نه سیاسییه‌كان ئه‌و به‌ڵێنه‌شیان به سه‌در نه‌دابا ئه‌و ره‌وته هه‌ر ده‌گه‌ڕایه‌وه بۆ ناو هه‌ڵبژاردن

K24- هه‌ولێر:
به‌شیر حه‌داد، جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌باره‌ی پێشبینییه‌كان بۆ گۆڕانكاری دوای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق، كه بڕیاره له 10ی تشرینی یه‌كه‌می ئه‌مساڵ به‌ڕێوه‌بچن، رایگه‌یاند، دوای بڕیاری سه‌در بۆ گه‌ڕانه‌وه و به‌شداریكردن له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن، ئه‌گه‌ره‌كانی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن زیاتر بوونه، به‌ڵام گرنگ ئه‌وه‌یه كه ئایا ئه‌و هه‌ڵبژاردنه چ گۆڕانكارییه‌ك دروست ده‌كات؟ ئایا گۆڕانكارییه‌كان له‌ئاست خواستی شه‌قامی عێراقی ده‌بێت یان نا؟ ئایا ئه‌و گۆڕانكارییانه ده‌بنه هۆی خزمه‌تكردنێكی زیاتر و چاره‌سه‌ركردنی كۆسپ و كیشه‌كان.
له‌و باره‌شه‌وه به‌شیر حه‌داد گوتی: ئێمه ناتوانین له ئێستاوه پێشبینی بۆ ئه‌و گۆڕانكارییانه بكه‌ین، تا نه‌زانین كه رێژه‌ی به‌شداریكردنی هاووڵاتییان له پرۆسه‌ی ده‌نگداندا له چ ئاستێكدایه و خه‌ڵك به چ ئاراسته و گیانێكه‌وه به‌شداری له‌و پرۆسه‌یه‌دا ده‌كات و ئه‌نجامه‌كانی ئه‌و هه‌ڵبژاردنانه چۆن ده‌بن، ئایا هه‌موو لایه‌نه‌كان به ئه‌نجامه‌كان رازی ده‌بن، هه‌رچه‌ند رازیبوونی لایه‌نه‌كان له‌سه‌ر ئه‌نجامه‌كان %100 نابێت و ئه‌وانه‌ی كه ده‌نگی كه‌م به‌ده‌ستده‌هێنن ناڕازی ده‌بن و گله‌یی ده‌كه‌ن، به‌ڵام ئه‌و گله‌یی و ناڕازیبوونه‌ش ئاستێكی هه‌یه، ئایا له ئاستی ئاسایی خۆی ده‌مێنێته‌وه یان زیاتر ده‌بن، ئه‌مانه هه‌موویان هۆكارن بۆ ئه‌وه‌ی كه ئێستا ناتوانین پێشبینی بكه‌ین و ده‌بێت ئه‌و كات بڕیار بده‌ین كه ئاخۆ ئه‌نجامه‌كان گۆڕانكاری دروست ده‌كه‌ن یان نا.
هه‌روه‌ها گوتی: پێویسته هه‌میشه گه‌شبین بین و به هیوا و ئومێده‌وه قسه بكه‌ین، چونكه ئه‌گه‌ر ئه‌و گۆڕانكاریه‌ش له %100 روو نه‌دات كه ئێمه ده‌مانه‌وێت، دڵنیام له‌وه‌ی كه جۆرێك له گۆڕانكاری هه‌ر رووده‌دات و ببێته هۆی ئه‌وه‌ی دواتر پلانه‌كانمان له‌سه‌ری بونیات بنێین و عێراق له‌م دۆخه چه‌قبه‌ستووه‌ی ئێستا بهێنرێته ده‌ره‌وه و بتوانرێت كابینه‌یه‌كی نوێی حكومه‌ت پێكبهێنرێت.
هه‌روه‌ها دووپاتیكرده‌وه، ئه‌گه‌ر ئه‌وانه‌ی دوای ئێستاش دێنه پێشه‌وه هه‌مان حزب و لایه‌نه‌كانی ئێستا بن، به‌ڵام گۆڕانكارییه‌ك هه‌ر رووده‌دات و ئه‌دای ئه‌وانه‌ی تازه دێنه ده‌سه‌ڵات له‌وانه‌یه له پێشخۆیان جیاوازتر بێت، له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره به‌گوێره‌ی یاسای نوێی هه‌ڵبژاردن و بچووككردنه‌وه‌ی بازنه‌كانی هه‌ڵبژاردن به‌ڕێوه ده‌چێت و گۆڕینی سیستمی هه‌ڵبژاردنیش له لیسته‌وه بۆ تاك تاك، وا ده‌كات كه خه‌ڵكێكی بێ لایه‌نیش بتوانێت بێته ناو په‌رله‌مان و به دروستكردنی هاوپه‌یمانێتی له‌ناو خۆیان، ئه‌و كه‌سه سه‌ربه‌خۆیانه ده‌توانن پشتیوانی له ده‌سه‌ڵاتیش بكه‌ن.
سه‌باره‌ت به مه‌رجه‌كانی پاشگه‌زبوونه‌وه‌ی موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌دریش له بڕیاری بایكۆتكردنی هه‌ڵبژاردن، كه گوتوویه‌تی: "به‌ڵێنی چاكسازیم له لایه‌نه سیاسییه‌كان وه‌رگرتووه"، جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دووپاتیكرده‌وه، ئه‌گه‌ر ئه‌و به‌ڵێنانه‌ش نه‌بوایه، سه‌در هه‌ر ده‌گه‌ڕایه‌وه، چونكه له هه‌ڵبژاردنه‌كانی پێشتریشدا چه‌ندین جار بڕیاری كشانه‌وه‌یان داوه، به‌ڵام دواجار هه‌ر گه‌ڕاونه‌ته‌وه، بۆیه پێشبینییه‌كانیش هه‌ر به‌و ئاراسته‌یه بوون، كه ره‌وتی سه‌در ده‌گه‌ڕێته‌وه و پیشتریش له چه‌ند دیمانه‌یه‌كدا ئه‌و پێشبینییه‌م به راشكاوانه راگه‌یاندووه.