دكتۆره باخان ئازاد شتی نوێ باس ده‌كات
دكتۆره باخان ئازاد: چیتر نابێت له گه‌نده‌ڵكاران بپاڕێینه‌وه.. ژماره‌یه‌ك دۆسیه‌ی دیكه‌ی گه‌نده‌لیش ده‌داته ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی

K24- سلێمانی:
دكتۆره باخان ئازاد ژماره‌یه‌ك دۆسیه‌ی دیكه‌ی گه‌نده‌ڵی راده‌ستی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی كرد و دواتریش له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له شاری سلێمانی دووپاتیكرده‌وه، چیتر نابێت له گه‌نده‌ڵكاران بپاڕێینه‌وه و ده‌بێت چاكسازییه‌كان له‌سه‌ر ئه‌رزی واقع ببینرێن و پێویسته گه‌نده‌لكاران بدرێنه دادگا.
هه‌روه‌ها گوتی: ئێمه له‌سه‌ر داواكارییه‌كه‌مان سوور ده‌بین و له هه‌وڵه‌كانمان بۆ ئاشكراكردنی راستییه‌كان و داواكارییه‌كه‌مان بۆ دادگاییكردنی گه‌نده‌لكاران و ئه‌نجامدانی چاكسازی سڵ ناكه‌ینه‌وه.
جه‌ختیشی كرده‌وه، چه‌ند كه‌سێك هه‌ن، له پۆسته ئه‌لیكترۆنییه‌كان خۆیان وك كه‌سی "شه‌ریف" و خه‌مخۆری خه‌ڵك نیشان ده‌ده‌ن، كه‌چی له‌پشته‌وه و بۆ به‌رژه‌وه‌ندییه تایبه‌تییه‌كانیان، حزبه‌كان و داموده‌زگاكان به‌كارده‌هێنن و سامانی خه‌ڵك بۆ خۆیان ده‌به‌ن.
هه‌روه‌ها ئاشكرایكرد، نوێترین به‌ڵگه‌نامه كه له‌به‌رده‌ستیان بوون، ئه‌مڕۆ راده‌ستی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكییان كردووه و گوتیشی: "ئێمه یادگاری نانوسین بۆ ئه‌وه‌ی له داهاتوودا كه‌سێك بیخوێنێته‌وه.. ئێمه سكاڵا ده‌نووسین و گله‌ییمان له دادگاكان هه‌یه.. داوای لێكۆڵینه‌وه ده‌كه‌ین.. پێویسته به‌دواداچوون بكرێت و له راپۆرته‌كانی چاودێری دارایی ئه‌و كه‌سانه‌ی تێوه‌گلاون، له‌لایه‌ن په‌رله‌مان و حكومه‌ته‌وه بدرێنه دادگا".
دووپاتیشیكرده‌وه، نابێت هیچ كات ده‌ست له كه‌سانی گه‌نده‌ڵ بپارێزرێت و روو له به‌رپرسان گوتی: "پێویسته چاكسازییهكانتان له گوته‌وه بكرێن به كردار".
وه‌ك ئاماژه‌شی پێدا، ئه‌و به‌ڵگانه‌ی ئه‌مڕۆ راده‌ستی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكیی كردووه، له 7 خاڵدا كۆكراونه‌ته‌وه و داواشیانكردووه، رێكاری یاسایی له‌باره‌ی ئه‌و دۆسیانه بگیرێنه‌به‌ر و هیچ كه‌سێكیش ده‌ستوه‌ردان نه‌كات بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌ستۆپاكییان بۆ بكه‌ن، چونكه ئه‌مانه شایه‌نی پاكانه بۆكردن نین و ئه‌وانه بوونه‌ته هۆی داڕۆخانی ئێمه، بۆ ئه‌وه‌ی دواجار بێینه به‌رده‌م مایكه‌كانی كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن و ئه‌م قسانه بكه‌ین.
سه‌باره‌ت به گواستنه‌وه‌ی وێستگه‌ی كاركردنیشی له پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌وه بۆ سلێمانی، دكتۆره باخان گوتی: هۆكاره‌كه‌ی ئه‌وه بوو كه هه‌ڕه‌شه‌م لێكراوه و مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانم هه‌بووه و ئاشكراشیكرد، له راپۆرته‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیدا باسی ئه‌و بابه‌ته‌ش كراوه و گوتی: زۆر سوپاسی جه‌نابی وه‌زیری ته‌ندروستی ده‌كه‌م، كه له‌پێناو پارێزگاریكردن له ژیانی من، منی له شوێنێكی دیكه ته‌نسیب كردووه.
هاوكات داواشی له په‌رله‌مانی كوردستان و لیژنه‌ی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی و لیژنه‌ی ته‌ندروستی له په‌رله‌مان كرد، له به‌دواداچوونه‌كانیان به‌رده‌وام بن و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی له ئاست ئه‌و بابه‌ته بێده‌نگ نه‌بێت.
H.B