عامری داوای گەڕانەوەی چالاکوانە عێراقییەکان لە هەرێمی کوردستان دەکات

چەندین چالاکوان لە شارەکانی عێراق لە ترسی بە ئامانجگرتنیان روویان کردووەتە هەرێمی کوردستان

هادی عامری سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح - لە دیداری رافیدەین
هادی عامری سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح - لە دیداری رافیدەین

K24 - هەولێر

هادی عامری، داوای رەخساندنی کەشی گونجاو بۆ گەڕانەوەی ئەو چالاکوانانە دەکات، کە پەنایان بۆ هەرێمی کوردستان هێناوە.

لە میانی گوتەیەکیدا لە دیداری رافیدەین لە بەغدا، هادی عامری سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح، رایگەیاند "پێویستە کەشی گونجاو بۆ گەڕانەوەی ئەو چالاکوانانە بڕەخسێت، کە لە ترسی بە ئامانجگرتنییان ناوچەکانی خۆیان بەجێهێشتووە".

هەروەها داوای پاراستنی گیانی، چالاکوان و خۆپیشاندەرانی کرد و ئاماژەی بەوەدا، خۆپیشاندانی ئاشتییانە، مافێکی دەستوورییە و ئامادەیە خۆی لە پێشەوەی خۆپیشاندانەکان بێت.

لە ماوەی دوو ساڵی رابردوودا، دەیان چالاکوانی عێراقی لە بەغدا و بەسرە و چەند پارێزگایەکی دیکە، لەترسی بە ئامانجگرتنییان لەلایەن میلیشیاکانەوە. روویان لە هەرێمی کوردستان کردووە.

Fly Erbil Advertisment