د.محەمەد شوکری: 500 پڕۆژە بۆ پێویستییەکانی هەرێمی کوردستان دەستنیشان کراون

"لە ساڵێکدا 500 هەزار تۆن شیری وشک هاوردەی هەرێمی کوردستان کراوە، وەبەرهێنانی ناوخۆمان لەو شیرە وشکە سفر بووە"

د. محەمەد شوکری، سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنانی حکومەتی هەرێمی کوردستان
د. محەمەد شوکری، سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنانی حکومەتی هەرێمی کوردستان

K24 - هەولێر

سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان ئاشکرای دەکات، دوو لێکۆڵینەوەیان لەبارەی پڕۆژە پێویستەکانی هەرێمی کوردستان کردووە، بۆ زیادکردنی بەرهەم، لە ئەنجامدا 500 جۆرە پڕۆژە لە پێویستییەکانی هەرێمی کوردستان دەستنیشان کراون و داخڵی رێبەری وەبەرهێنان کراون.

د. محەمەد شوکری، سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی کوردستان لەمیانی بەشداریکردنی لە کۆڕبەندی روانگە بۆ لاوان لە هەولێر گوتی: "لە لێکۆڵینەوەکانمدا 500 جۆر پڕۆژەی نوێ لە هەرێمی کوردستان دەستنیشان کراون، کە پێویستن بۆ وەبەرهێنان، بۆ نموونە لە کەرتی کشتوکاڵ 75 نموونەمان وەرگرتووە، پێویستە لە هەمووی رێژەی وەبەرهێنان زیاد بکەین".

گوتیشی: "ساڵی 2019 لە دەروازە سنوورییەکانەوە 500 هەزار تۆن شیری وشک هاوردەی هەرێمی کوردستان کراوە، وەبەرهێنانی ناوخۆمان لەو شیرە وشکە سفر بووە، لە شیری فرێش بەرهەمان زۆرە، بەڵام نەتوانراوە سوودی لێ ببینرێت، ئەم جۆرە پڕۆژانە لە رێبەری وەبەرهێنان تۆمارکراون و لە داهاتوودا کاریان لەسەر دەکرێت".

Fly Erbil Advertisment