ئوسامه نوجه‌یفی: ئه‌گه‌ر میلیشیاكان ده‌نگ نه‌هێنن ناوچه‌ی سه‌وز داگیر ده‌كه‌ن
مووسڵ له‌لایه‌ن میلیشیا شیعه‌كانه‌وه داگیر كراوه، بڕیاره‌كان به‌ده‌ستی خه‌ڵكی ئه‌و شاره نییه

K24- هه‌ولێر:
ئوسامه نوجه‌یفی، سه‌رۆكی پێشووی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، ئاماژه‌یپێكرد، ئه‌گه‌ر چه‌كداره میلیشیاكان ده‌نگ له هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته نه‌هێنن، پێشبینینی ده‌كه‌م هه‌ڵكوتنه سه‌ر ناوچه‌ی سه‌وز له به‌غدا و داگیری بكه‌ن.
ئوسامه نوجه‌یفی، سه‌رۆكی به‌ره‌ی رزگاریخواز و گه‌شه‌پێدان، رایگه‌یاند، شاری مووسڵ له‌لایه‌ن میلیشیا شیعه‌كانه‌وه داگیركراوه، بڕیاره‌كان به‌ده‌ستی خه‌ڵكی ره‌سه‌نی ئه‌و شاره نییه.
ئاماژه‌یپێكرد، دیمۆگرافیا و بیركردنه‌وه‌ی عێراق به گشتی گۆڕانكاری به‌سه‌ر هاتووه، ئه‌و كاره‌ش به سه‌ركردایه‌تی ئێران ئه‌نجام ده‌درێت، له رێگه‌ی هه‌ڵمه‌تێك، كه ته‌واوی پارێزگاكانی سووننه مه‌زهه‌بی له عێراق، گرتووه‌ته‌وه.
راشیگه‌یاند، هێزه عێراقییه‌كان له بڕیار و راسپارده‌كانی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ده‌ترسن، نه‌وه‌ك هاوشێوه‌ی ساڵی (2018)، ساخته‌كاری به فراوان بۆ به‌رژه‌وه‌ندی لایه‌نێك یاخوود كاندیدێك ئه‌نجام بده‌ن، دواتر كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی دان به ده‌ره‌نجامه‌كان دانه‌نێت.
سه‌رچاوه: ئاژانسه عێراقییه‌كان
ك.ب