دوو داعشی عێراقی له پورتوگال ده‌ستگیركران
له چوارچێوه‌ی به‌رنامه‌ی وه‌رگرتنی په‌نابه‌ران له ئه‌وروپا، له‌یۆنان نانووس كراون، دواجار له پورتوگال مافی په‌نابه‌رێتیان پێدراوه

K24- هه‌ولێر:
پۆلیسی پورتوگال رایگه‌یاند، دوو عێراقی، كه گومانیان لێده‌كرێت ئه‌ندامی رێكخراوی داعش بن، له لیشبۆنه ده‌ستبه‌سه‌ر كران.
راشیگه‌یاند، ئه‌و دوو عێراقییه كه له ساڵی (2017)ـه‌وه له پورتوگال وه‌ك په‌نابه‌ر نیشته‌جێن، ته‌مه‌نیان (34 و 32) ساڵن، پێشتر كاریان له‌گه‌ڵ داعش كردووه، له چوارچێوه‌ی به‌رنامه‌ی وه‌رگرتنی په‌نابه‌ران له ئه‌وروپا، كاتێك له یۆنان نانووس كراون، دواجار له پورتوگال مافی په‌نابه‌رێتیان پێدراوه.
داعش له ساڵی (2017) هه‌ره‌سی هێنا، دوای ئه‌وه‌ی به‌شێكی زۆری خاكی عێراق و سووریای له‌به‌ر ده‌ستدابوو، به‌ڵام شانه نووستووه‌كانیان له ناوچه بیابانه‌كان و شاخاوییه‌كان ماوه، به پچڕپچڕی هێرشه‌كانیان له‌م دوو وڵاته ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
AFP
ك.ب