ئه‌مه‌ریكا: عێراق بۆ ئاسایشی نیشتمانیی ئێمه گرنگه
چوار مانگ ماوه ئه‌مه‌ریكا له عێراق بكشێته‌وه، بۆ ئه‌مه گفتوگۆ له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كان ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی به ته‌واوه‌تی داعش له نێوببه‌ن، تا ئه‌و كات ده‌مێننه‌وه

K24 – هه‌ولێر:
جۆی هود، یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، بۆ كاروباری رۆژهه‌ڵاتی نزیك، ئاماژه‌یپێكرد، وڵاته‌كه‌ی له رووی سه‌ربازی و داراییه‌وه له عێراق ده‌مێنێته‌وه، جه‌ختیشیكرده‌وه كه عێراق بۆ ئاسایشی نیشتمانیی ئه‌مه‌ریكا گرنگه.
رایگه‌یاند، چوار مانگ ماوه ئه‌مه‌ریكا له عێراق بكشێته‌وه، بۆ ئه‌مه گفتوگۆ له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كان ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی به ته‌واوه‌تی داعش له نێوببه‌ن، تا ئه‌و كات ده‌مێننه‌وه.
راشیگه‌یاند، واشنتن له نزیكه‌وه چاودێری هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی عێراق ده‌كات، كه بڕیاره له (10ی تشرینی یه‌كه‌م)ـی ئه‌مساڵ به‌ڕێوه بچێت، بۆ ئه‌مه پاڵپشتی دارایی حكومه‌تی عێراق و نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ده‌كات.
روونیشیكرده‌وه، له عێراق ده‌مێنینه‌وه، به‌رده‌وامیش ده‌بین له هاوكاری سه‌ربازی و دارایی بۆ به‌غدا، چونكه عێراق یه‌كێكه له‌و وڵاتانه‌ی بۆ به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاكانی ئه‌مه‌ریكا، له ناوچه‌كه‌دا، گرنگه.
ئاماژه‌یپێكرد، له بواره‌كانی وزه و كلتووری جیهانی، ئه‌مه‌ریكا په‌یوه‌ندییه‌كی باشی له‌گه‌ڵ عێراقدا هه‌یه، بۆیه عێراق بۆ ئه‌مه‌ریكا گرنگه.
له گرنگترین خاڵه‌كانیش كه جۆی هوود جه‌ختی له‌سه‌ر كرده‌وه، ئەمریکا بۆ چاودێریکردنی هەڵبژاردنەکانی عێراق، له رووی داراییه‌وه پاڵپشت ده‌بێت، لە بواره‌كانی سەربازیی، دیپلۆماتیی و داراییەوە، له‌گه‌ڵ عێراق به‌رده‌وام ده‌بێت.
سه‌رچاوه: ئاژانسه عێراقییه‌كان
ك.ب