پەیامی سەرەخۆشی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ کۆچی دوایی ئایەتوڵڵای عوزما محەمەد سەعید ئەلحەکیم
"سه‌ره‌خۆشی له بنه‌ماڵه و په‌یڕه‌وانی ئایه‌توڵڵای عوزما "محه‌مه‌د سه‌عید ئه‌لحه‌كیم" ده‌كه‌م"
K24- هه‌ولێر:
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له په‌یامێكدا سه‌ره‌خۆشی له بنه‌ماڵه و په‌یڕه‌وانی ئایه‌توڵڵای عوزما "محه‌مه‌د سه‌عید ئه‌لحه‌كیم" كرد.
له په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا هاتووه، به‌داخه‌وه هه‌واڵی كۆچی دوایی ئایەتوڵڵای عوزما سەماحەتی سەید محەمەد سەعید ئەلحەکیم-م بیست، خوای میهرەبان گیانی بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامییش بە هەمووان ببەخشێت.
ده‌قی پەیامی سەرەخۆشی سەرۆکی حکومەت بۆ کۆچی دوایی ئایەتوڵڵای عوزما محەمەد سەعید ئەلحەکیم:
بە داخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی ئایەتوڵڵای عوزما سەماحەتی سەید محەمەد سەعید ئەلحەکیم-م بیست، پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە بەڕێزەکەی و پەیڕەوکارانی دەکەم و هاوبەشی خەمیانم. خوای میهرەبان گیانی بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامییش بە هەمووان ببەخشێت.
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان