ئه‌مه‌ریكا سزای به‌سه‌ر 4 به‌رپرسی باڵای ئێرانی‌دا سه‌پاند
ئه‌مه‌ریكا: ئه‌و به‌رپرسه ئێرانیانه پیلانیان بۆ رفاندنی هاووڵاتییانی ئێرانی له ده‌ره‌وه داڕشتووه
K24- هه‌ولێر:
ئەمه‌ریکا بە تۆمەتی رفاندنی خەڵکی لە دەرەوەی ئێران سزای بەسەر 4 بەرپرسی دەزگایەکی هەواڵگری ئێران‌دا سەپاند.
له راپۆرتێكدا وەزارەتی گەنجینەی ئەمه‌ریکا رایگەیاند، دەزگا هەواڵگرییەکانی ئێران چەندین پیلانیان بۆ رفاندنی خەڵك و بێدەنگ کردنیان لە دەرەوەی ئێران دارشتووە.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه، هەریەکە لە عەلی رەزا فەراهانی، مەحمود خازەین، کیا سادقی و ئومید نووری لە دەزگای هەواڵگری ئێران کاریان کردووە و پلانیان بۆ رفاندنی هاوڵاتیانی ئێرانی لە ئەمه‌ریکا، بەریتانیا، کەنەدا و ئیمارات دراشتووە و وه‌ك جه‌ختیشی كرده‌وه، هەندێك لە پلانەکانیان شکستیان هێناوە.
وەزارەتی گه‌نجینه‌ی ئەمه‌ریکا لە راپۆرتێک‌دا وردەکاری تاوان و هەوڵ و پلانەکانی ئەو تۆڕە سیخورییەی ئێران بۆ رفاندنی خەڵکی، کە ئەو چوار بەرپرسە ئێرانیە کاریان تێدا کردووە، بڵاوکردوەتەوە.
H.B