بهرهی بهرههڵستكاری نیشتمانی له ئهفغانستان: ههزاران چهكداری تاڵیبانمان گهمارۆ داوه
دهستیان بهسهر دهیان ئۆتۆمبێل و چهك و پێداویستیی سهربازیی تاڵیباندا گرتووه

K24- ههولێر:
ئەحمەد مەسعود، فەرماندەی هێزی بەرەی بەرهەڵستكاری نیشتمانی له ئەفغانستان کۆنترۆڵکردنی پەنجشیر رەتدەکاتەوە و دووپایكردهوه: داگیرکردنی پەنجشیر هاوکات دەبێت لەگەڵ کۆتا رۆژم لە ژیاندا.
گوتەبێژی بەرەی بەرهەڵستكاری نیشتمانی ئەفغانستانیش بەهەمانشێوە، دەنگۆی کۆنترۆڵکردنەوەی پەنجشیر لەلایەن تاڵیبانەوە رەتدەکاتەوە و رایگەیاند: بە هەزاران چەکداری تاڵیبانیان گەمارۆداوە و دەیان ئۆتۆمبێل و چەك و چۆڵی سەربازییان دەستبەسەردا گرتوون.
فەهمی دەشتی، گوتەبێژی بەرەی بەرهەڵستكاری نیشتمانی ئەفغانستان لە پەنجشیر گوتی: هێزەکانمان لە دەربەندی خاواك بە هەزاران تیرۆریستی تاڵیبانیان گەمارۆداوە. چەکدارانی تاڵیبان ئۆتۆمبێل و چەکەکانیان بەجێهێشتوون.
ئەحمەد مەسعود فەرماندەی هێزەکانی بەرەی بەرهەڵستكاری نیشتمانی ئەفغانستان لە تویتێکدا نووسیویەتی: لە سۆشیاڵ میدیای پاکستان بانگەشەی داگیرکردنی پەنجشیر دەکرێت، ئەو هەواڵانە دوورن لە راستیەوە و لە بەرگریکردن بەردەوامین و کۆنترۆڵکردنەوەی پەنجشیر هاوکات دەبێت لەگەڵ کۆتا رۆژی من لە ژیاندا.
گوتەبێژی تاڵیبانیش کۆنترۆڵکردنەوەی پەنجشیری راگەیاندووە و لە کابوڵیش دوای بیستنی هەواڵەکە چەکدارانی تاڵیبان دەستیان کردووە بە تەقەی خۆشی و بەهۆیەوە 17 کەس کوژراون و 40 کەسی دیکەش برینداربوون.
H.B