حکومەتی سووریا: کورد دەتوانن بە زمانی خۆیان بخوێنن

"پێویستە قوتابخانەکانی دەرەوەی حکومەتی سووریا رادەست بکرێن"

قوتابخانەیەکی رۆژئاوای کوردستان
قوتابخانەیەکی رۆژئاوای کوردستان

K24 - هەولێر

وەزیری پەروەردەی سووریا رایدەگەیەنێت، کورد دەتوانن بە زمانی خۆیان بخوێنن، وەک هەر زمانێکی دیکە لە سووریا و شانازیش بەو زمانەوە دەکەن.

دەرام تەباع، وەزیری پەروەردەی سووریا بە رۆژنامەی وەتەنی راگەیاندووە "پێویستە قوتابخانەکانی دەرەوەی حکومەتی سووریا رادەست بکرێن و سیستمی حکومەتی سووریا جارێکی دیکە لەو قوتابخانانە جێبەجێ بکرێت"، کە مەبەستی قوتابخانەکانی ژێر دەسەڵاتی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەرە لە رۆژئاوای کوردستان.

وەزیری پەروەردەی سووریا ئاماژەی بەوەشکردووە "بەگوێرەی یاساکان، هاووڵاتییانی کوردیش دەتوانن هەفتەی دوو کاتژمێر بە زمانی خۆیان بخوێنن، وەک نەتەوەی ئەرمەن لە سووریا و شانازیش بە سەرجەم زمانەکانی پێکهاتەکانی سووریا دەکەین، لەنێویاندا کوردی".

راشیگەیاندووە "خوێندنی دوو کاتژمێر بە کوردی کاریگەری ناکاتە سەر پرۆسەی خوێندنی نیشتمانی".