سبه‌ی هێڵی ئینته‌رنێت ده‌وه‌ستێت
بەهۆی تاقیكردنەوە گشتیەكانی خولی دووەمی قۆناغی 12ی ئامادەیی ئینته‌رنێت له كوردستان ده‌وه‌ستێت

K24 - هه‌ولێر:
به‌هۆكاری تاقیكردنه‌وه‌ی قۆناغی دووه‌می پۆلی 12، به ته‌واوی به‌شه‌كانییه‌وه، سبه‌ی خزمه‌تگوزاری ئینته‌رنێت راده‌گیرێت.
دیلان ره‌شاد رواندزی، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌و گه‌یاندنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، لەبەیانیەوە هێڵەكانی ئینتەرنێت بۆ ماوه‌یه‌كی كاتی رادەگیرێن.
راشیگه‌یاند، له كاتژمێر 06:30 بەیانی تاكو 10:30، ته‌واوی خزمه‌تگوزارییه‌كانی ئینته‌رنێت له كوردستان راده‌گیرێن، بەهۆی تاقیكردنەوە گشتیەكانی خولی دووەمی قۆناغی 12ی ئامادەیی، به هه‌موو به‌شه‌كانییه‌وه.
ك.ب