ده‌قی دانپێدانانی گرووپێكی تیرۆریستی له هه‌ولێر ببینه
K24 – هه‌ولێر:
ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان، دانپێدانانی گرووپێکی تیرۆریستی سەر بە (داعش)ی بڵاوكرده‌وه، کە ئامادەکارییان دەکرد بۆ ئەنجامدانی کردەوەی تیرۆریستی لەناو شاری ھەولێر.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان، "دژه تیرۆری كوردستان" پیلانی په‌لاماری گرووپێكی تیرۆریستی داعشی له هه‌ولێر پووچه‌ڵكردووه‌ته‌وه.
"به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتیی دژه تیرۆری كوردستان" گرووپه‌كه‌ی ده‌ستگیر كردووه، كه پێكهاتوون له مه‌فره‌زه‌یه‌كی ئه‌منی و پیلانیان هه‌بووه له ناو شاری هه‌ولێر كرده‌وه‌ی تیرۆریستی ئه‌نجام بده‌ن.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، "ئه‌و گرووپه له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه له لایه‌ن ئه‌منی عامی گرووپی تیرۆریستی داعش چالاك كراونه‌ته‌وه و له لایه‌ن ئه‌میرێكی ئه‌منی ناسراو به "ئه‌بو حارس" فه‌رمانیان پێدراوه بۆ ئه‌وه‌ی كرده‌وه‌ی تیرۆریستی له هه‌ولێر ئه‌نجام بده‌ن".
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه: "ئه‌و گرووپه فه‌رمانیان پێكرابوو، بۆمبی چێندراو بهێننه ناو شاری هه‌ولێر و به دانانی بۆمب له ناو بازاری شاری هه‌ولێر كاری تیرۆریستی بكه‌ن و كه‌سانی بیانی و ئه‌منی بكه‌نه ئامانج".
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، كه "گرووپه تیرۆریستییه‌كه به هه‌وڵ و چاوكراوه‌یی تیمه‌كانی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتیی دژه تیرۆر و به‌ڕێوبه‌رایه‌تی ئاسایشی هه‌ولێر ده‌ستگیر كراوون و پیلانه‌كانیان پووچه‌ڵكراوه‌ته‌وه".
"ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان"، له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌یدا ئاشكرایكردووه، "له لێكۆڵینه‌وه‌كان ئه‌وه‌یان بۆ ده‌ركه‌وتووه، گرووپی تیرۆریستی داعش و سه‌ركردایه‌تییان هه‌روه‌كو پیشه‌ی پێشوویان به‌رده‌وام له هه‌وڵدان بۆ ئه‌وه‌ی مێردمنداڵ و گه‌نجه‌كان، به تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی، كه پێشتر یه‌كێك له ئه‌ندامانی خێزانه‌كانیان ئه‌ندامی داعش بوون، ته‌جنید بكه‌ن و كرده‌وه‌ی تیرۆریستییان پێ ئه‌نجام بده‌ن".
ده‌قی دانپێدانانه‌كه