نیو ملیۆن ڤاكسینی دیكه‌ی جۆری ڤایزه‌ر گه‌یشته عیراق
هاوكاری ئه‌مه‌ریكایه بۆ عێراق.. له‌چوارچێوه‌ی ده‌ستپێشخه‌ری كۆڤاكسدا پێشكه‌ش كراوه

K24- هه‌ولێر:
باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له به‌غدا رایگه‌یاند، له چوارچێوه‌ی ده‌ستپێشخه‌ری كۆڤاكس، ئه‌مه‌ریكا 500 هه‌زار ڤاكسینی دیكه‌ی جۆری كۆرۆنای راده‌ستی عێراق كرد.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا گوتی: "ئه‌و پێكوتانه‌ی گه‌یشتوونه‌ته عێراق، به‌سه‌ر نه‌خۆشخانه‌كانی ته‌واوی ناوچه‌كانی ئه‌و وڵاته‌دا دابه‌شكراون".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "ئه‌و هاوكارییه كێرڤی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له عێراق به‌رز ده‌كاته‌وه".
جێگای ئاماژه‌یه، ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه به‌شێوه‌یه‌كی رێژه‌یی ژماره‌ی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا دابه‌زیوه و ئاماری رۆژانه‌ی تووشبوون گه‌یشتووه‌ته ده‌وروبه‌ری 4 هه‌زار 800 كه‌س، له‌كاتێكدا به‌ر له چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك ژماره‌ی تووشبوون به كۆرۆنا سنووری 12 هه‌زار كه‌سی رۆژانه‌ی تێپه‌ڕاندبوو.
تا ئێستا ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی ڤاكسینی كۆرۆنایان له عێراق وه‌رگرتووه، گه‌یشتووه‌ته سه‌رووی 3 ملیۆن و 600 هه‌زار كه‌س، كه كۆی ژماره‌ی دانیشتوانی به نزیكه‌ی 40 ملیۆن كه‌س ده‌خه‌مڵێنرێن.
H.B