ئه‌نجلینا جۆلی له دۆخی ئافره‌تی ئه‌فغانستان نیگه‌رانه
"بیر له‌و ئافره‌ت و كچ و گه‌نجانه ده‌كه‌مه‌وه، كه بۆ له‌ده‌ستدانی كار و خوێندن و ئازادییه‌كانیان نیگه‌رانن"

K24- هه‌ولێر:
ئه‌نجلینا جۆلی، ئه‌كته‌ری سینه‌مایی و نێردراوی كۆمسیۆنی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروباری په‌نابه‌ران نیگه‌رانی خۆی له دۆخی ئافره‌تان و كچانی ئه‌فغانستان له سایه‌ی ده‌سه‌ڵاتی بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان نیشاندا.
ئه‌و ئه‌كته‌ره بۆ رۆژنامه‌ی (Welt am Sonntag)ی ئه‌ڵمانی رایگه‌یاند، ئه‌و له‌و باوه‌ڕه‌دا نییه كه حكومه‌تی "تاڵیبان" به‌ئاسانی بتوانێت بگه‌ڕێته‌وه دواوه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو شتێك وه‌ك سه‌رده‌می به‌ر له 20 ساڵ بگه‌ڕێنێته‌وه، به‌ڵام هێشتاش مه‌ترسی گه‌وره له‌باره‌ی دۆخی ئافره‌ت له‌و وڵاته هه‌یه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "بیر له هه‌موو ئه‌و كچانه ده‌كه‌مه‌وه، كه ئێستا نازانن ئاخۆ ده‌توانن بگه‌ڕێنه‌وه بۆ سه‌ر كار و قوتابخانه‌كان یان نا. هه‌روه‌ك بیر له‌و گه‌نجانه‌ی ئه‌فغانیش ده‌كه‌مه‌وه، كه بۆ له‌ده‌ستدانی ئازادییه‌كانیان نیگه‌رانن".
جێگای ئاماژه‌یه، ئه‌نجلینا جۆلی كه پێشتر به نوێنه‌رایه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان سه‌ردانی ئه‌فغانستانی كردبوو، له سه‌رده‌می دانوستانه‌كان له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان، له دژی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مه‌ریكا بوو، كه ساڵی رابردوو له ده‌وحه‌ی پایته‌ختی قه‌ته‌ر به‌ڕێوه‌چوون.
له ناوه‌ڕاستی مانگی رابردوو، چه‌كدارانی بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان نزیكه‌ی ته‌واوی خاكی ئه‌فغانستانیان كۆنترۆڵ كرد و دوای 20 ساڵ ئاهه‌نگی كشانه‌وه‌ی دوایین سه‌ربازیی ئه‌مه‌ریكییان گێڕا، ته‌نیا له هه‌رێمی په‌نجشیر نه‌بێت، كه تا ئێستاش له‌ده‌ست هێزه‌كانی به‌ره‌ی به‌رهه‌ڵستكاری نیشتمانی ئه‌فغانستاندایه، كه له‌لایه‌ن ئه‌حمه‌د مه‌سعود، كوڕی ئه‌حمه‌د شا مه‌سعوده‌وه سه‌ركردایه‌تی ده‌كرێت و ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكیشه چه‌كدارانی تاڵیبان هه‌وڵ ده‌ده‌ن ئه‌و هه‌رێمه‌ش كۆنترۆڵ بكه‌ن، به‌ڵام به‌هۆی به‌رهه‌ڵستی هێزه‌كه‌ی ئه‌حمه‌د مه‌سعود، شه‌ڕێكی سه‌خت له‌و ناوچه‌یه له‌نێوان هه‌ردوولا ده‌گوزه‌رێت.
H.B