ميدياكانى ئه‌فغانستان هه‌واڵی كوژرانی گوته‌بێژی به‌ره‌ی به‌رهه‌ڵستكاری هێزی په‌نجشیریان بڵاوكرده‌وه
K24- هه‌ولێر:
میدیا ئه‌فغانییه‌كان بڵاویانكرده‌وه، فه‌هیم ده‌شتی، گوته‌بێژی به‌ره‌ی به‌رهه‌ڵستكاری نیشتمانی له هه‌رێمی په‌نجشیر له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌كاندا له‌گه‌ڵ چه‌كدارانی تاڵیبان كوژرا.
پێگه‌ی ئه‌لیكترۆنی "The Khaama Press" بڵاویكرده‌وه، فه‌هیم ده‌شتی ئه‌ندامێكی دیاری حزبی "كۆمه‌ڵه‌ی ئیسلامی ئه‌فغانی" بوو و ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له یه‌كێك له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌كاندا له‌گه‌ڵ چه‌كدارانی بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان له هه‌رێمی په‌نجشیر كوژرا.
چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كیش له به‌ره‌ی به‌رهه‌ڵستكاری ئه‌فغانی كوژرانی ناوبراویان پشتڕاست كرده‌وه، به‌ڵام تا ئێستا هیچ لێدوانێكی فه‌رمی له‌باره‌ی راستی ئه‌و هه‌واڵه له‌لایه‌ن به‌ره‌ی به‌رهه‌ڵستكاره‌وه بڵاونه‌كراوه‌ته‌وه.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، هه‌رێمی په‌نجشیر تاكه ناوچه‌یه كه تا ئێستا له‌لایه‌ن تاڵیبانه‌وه كۆنترۆڵ نه‌كراوه و له‌لایه‌ن به‌ره‌ی به‌رهه‌ڵستكاری ئه‌فغانستانه‌وه به سه‌ركردایه‌تی ئه‌حمه‌د مه‌سعود، كوڕی ئه‌حمه‌د شا مه‌سعود به‌رگری لێ ده‌كرێت.
پێشتریش هه‌ر ئه‌مڕۆ ئه‌حمه‌د مه‌سعود پشتیوانی خۆی بۆ ده‌ستپێشخه‌ری ئه‌نجوومه‌نی باڵای ئه‌فغانی بۆ ده‌ستپێكردنی دانوستان و كۆتاییهێنان به شه‌ڕ و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌كان نیشاندا.
H.B