گرافیک... مێژووی پارتی گەلی کۆماری تورکیا (جەهەپە)

لەلایەن مستەفا کەمال ئەتاتورک دامەزرێنراوە

پارتی گەلی کۆماری تورکیا (جەهەپە)
پارتی گەلی کۆماری تورکیا (جەهەپە)

K24 – هەولێر

پارتی گەلی کۆماری تورکیا (جەهەپە) لە ساڵی 1923 لەلایەن مستەفا کەمال ئەتاتورک دامەزرێنرا، کە ئەو دامەزرێنەری دەوڵەتی تورکیاشە. دوای ئەتاتورک چەند کەسێکی دیکە بوونەتە سەرۆکی ئەو حزبە کە بریتین لە: عیسمەت ئینونو، بوڵەند ئەجەوید، دەنیز بایکاڵ، حیکمەت چەتین، ئاڵتان ئۆیمەن، کەمال کلیچدار ئۆغڵو.

لە ساڵی 1980 لە تورکیا کودەتا کرا، ئەنجومەنی سەربازیی تورکیا بڕیاری داخستنی جەهەپەی دا تا ساڵی 1992، لەماوەی داخستنی پارتی گەلی کۆمار (جەهەپە) پارتێکی دیکە وەک بەدیل دەستی بەناوی پارتی چەپڕە دامەزرا، ئەو سەرکردە و ئەندامانەی لە جەهەپە بوون لەو پارتە دەستیان بە چالاکی سیاسی کرد.

Fly Erbil Advertisment