هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی: پابه‌ندین به هاوبه‌شیمان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان
"هه‌رێمی كوردستان رۆڵێكی سه‌ركه‌وتووی گێڕا له شكستپێهێنانی داعش"

K24 - هه‌ولێر:
وه‌ین مه‌رۆتۆ، گوته‌بێژی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش رایگه‌یاند، له چوارچێوه‌ی ئه‌و هه‌وڵانه‌ی هه‌رێمی كوردستانی به‌رده‌وامی پێده‌دات، به‌شی دژه تیرۆری كوردستان، شانه‌یه‌كی تیرۆریستی ئاشكراكرد، كه له 7 كه‌س پێكهاتبوون.
مه‌رۆتۆ، له تویته‌كه‌یدا ئاماژه‌ی به‌وه كرد، تیرۆریستان پلانیان بۆ ئه‌وه دانابوو، كرده‌وه‌ی تیرۆرستی له هه‌ولێر ئه‌نجام بده‌ن، به‌ڵام هاوبه‌شه‌كانمان له هه‌رێمی كوردستان ئه‌و هه‌وڵه‌یان پوچه‌ڵكرده‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، هه‌رێمی كوردستان رۆڵێكی زیندوو و سه‌ركه‌وتووی گێڕا له هه‌ڵمه‌تی شكستپێهێنانی داعش، ئێمه‌ش به‌رامبه‌ر هاوبه‌شه‌كانمان پابه‌ندین.
له راگه‌یه‌ندراوێكی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان، "دژه تیرۆری كوردستان" پیلانی په‌لاماری گرووپێكی تیرۆریستی داعشی له هه‌ولێر پووچه‌ڵكردووه‌ته‌وه و گرووپه‌كه‌ی ده‌ستگیركردووه، كه پێكهاتوون له مه‌فره‌زه‌یه‌كی ئه‌منی و پیلانیان هه‌بووه له ناو شاری هه‌ولێر كرده‌وه‌ی تیرۆریستی ئه‌نجام بده‌ن.
In the ongoing efforts of the KRI to combat terrorism, the Counter-Terrorism DIR dismantled a 7-member terrorist cell who were planning terror acts in Erbil. Our KRI partners play a vital role in the success of the #DefeatDaesh fight & we are committed to our partnership w/them.
— OIR Spokesman Col. Wayne Marotto (@OIRSpox) September 6, 2021
د.ی