كۆشكی سپی: ئه‌وانه‌ی له ئه‌فغانستان ماونه‌ته‌وه ده‌یانگوازینه‌وه
"زۆربه‌ی ئه‌و ئه‌مه‌ریكیانه، كه نزیكایه‌تیان له‌گه‌ڵ ئه‌فغانه‌كان دروست كردووه، ده‌یانه‌وێت له‌وێ بمێننه‌وه"
K24 – هه‌ولێر:
رۆن كلین، به‌رپرسی فه‌رمانبه‌رانی كۆشكی سپی، ئاشكرایكرد، (100) ئه‌مه‌ریكی له ئه‌فغانستان ماونه‌ته‌وه، وێڕای پڕۆسه‌ی هه‌ڵكوتان و هێرشكردنه سه‌ریان، بڕیاریانداوه بمێننه‌وه.
رایگه‌یاند، سه‌ره‌ڕای هه‌بوونی زانیاری هه‌ڵكوتانه سه‌ر ئه‌و ئه‌مه‌ریكی و ئه‌فغانیانه، له‌لایه‌ن تاڵیبانه‌وه، كه هاوكاری سوپای ئه‌مه‌ریكایان كردووه، حكومه‌تی ئه‌مه‌ریكا له‌گه‌ڵیان له په‌یوه‌ندیدایه، جیا له‌وه‌ش شوێنی خۆیان له‌ناو ئه‌فغانستان بۆ واشنتن ئاشكراكردووه.
روونیكرده‌وه، قه‌ته‌رییه‌كان له‌سه‌ر هێڵن بۆ دووباره ده‌ستكردن به گواستنه‌وه‌ی ئه‌و ئه‌مه‌ریكی و ئه‌فغانییانه‌ی كه له ماوه‌ی (20) ساڵی رابردوو، هاوكاری ئه‌مه‌ریكایان كردووه، بۆیه واشنتن هه‌موو هه‌وڵێك ده‌دات ئه‌وانه‌ی كه ئاره‌زوویانه ئه‌فغانستان جێبهێڵن، بیانگوازێته‌وه.
ئاماژه‌یپێكرد، زۆربه‌ی ئه‌و ئه‌مه‌ریكیانه‌ی، نزیكایه‌تیان له‌گه‌ڵ ئه‌فغانه‌كان دروست كردووه، ده‌یانه‌وێت له‌وێ بمێننه‌وه، كار بۆ ئه‌وانه‌ش ده‌كرێت كه ئاره‌زوو ده‌كه‌ن بگه‌ڕێنه‌وه ئه‌مه‌ریكا، به‌شێكیش هه‌وڵیانداوه له رێگه‌ی وشكانییه‌وه ئه‌فغانستان جێبهێڵن، كه جۆ بایدن سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا و ئه‌نتۆنی بلنكن وه‌زیری ده‌ره‌وه، له په‌یوه‌ندی به‌رده‌وامدان بۆ ئه‌وه‌ی رێگایه‌كی باشتر بدۆزنه‌وه.
به گوێره‌ی راپۆرتێكی بی بی سی، تاڵیبان ده‌ستیكردووه به كووشتنی به كۆمه‌ڵی ئه‌و ئه‌فسه‌ر و سه‌ربازانه‌ی كه هاوكاری ئه‌فغانستانیان كردووه، جیا له‌وه‌ش بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبانه‌وه له‌گه‌ڵ كۆنتڕۆڵكردنی ته‌واوی ئه‌فغانستان، لێبوردنی گشتی ده‌ركرد.
هاوكات ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه(4) ئه‌مه‌ریكی له كابوله‌وه گوازرانه‌وه بۆ ولاته‌كه‌یان، ئه‌مه‌ش له‌پاش كشانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، یه‌كه‌مجاره ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی بگوازرێنه‌وه ده‌ره‌وه‌ی ئه‌فغانستان.
سه‌رچاوه: فرانس پرێس
ك.ب