وەزیری دارایی: یاسایی چاكسازی جیاوازی لەنێوان هیچ پلە و پۆستێك ناكات

بەوردی تاوتوێی پرۆسەی پێداچوونەوەی بە خانەنشینی پلە تایبەتەكانی دەکرێت

وەزیری دارایی و شاندی یاوەری سەردانی بەشەكانی خانەنشینیان کرد
وەزیری دارایی و شاندی یاوەری سەردانی بەشەكانی خانەنشینیان کرد

K24 – هەولێر

وەزیری دارایی و ئابووری، و سەرۆكی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوونی ئەنجومەنی وەزیران و جێگری بەڕێوبەری خانەنشینی كوردستان كۆبوونەوە، بەوردی تاوتوێی پرۆسەی پێداچوونەوەی بە خانەنشینی پلە تایبەتەكانیان کرد و وەزیری دارایی رایگەیاند "یاسایی چاكسازی جیاوازی لەنێوان هیچ پلە و پۆستێك ناكات".

وەزارەتی دارایی بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ ئاوات جەناب نوری وەزیری دارایی و ئابووری بە یاوەری د. عەبدولحەكیم خسرەو سەرۆكی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوونی ئەنجومەنی وەزیران، سەردانی بەڕێوبەرایەتی گشتی خانەنشینی كرد. بەوردی تاوتوێی پرۆسەی پێداچوونەوەی بە خانەنشینی پلە تایبەتەكانیان كرد.

وەزیری دارایی و ئابووری لە كۆبوونەوەكەدا ئاماژەی بەوەكرد "یاسایی چاكسازی جیاوازی لەنێوان هیچ پلە و پۆستێك ناكات، دەبێت هەموومان پابەندی یاسای چاكسازی بین".

وەک لە راگەیەندراوی وەزارەتی دارایی هاتووە، وەزیری دارایی و شاندی یاوەری سەردانی بەشەكانی خانەنشینی كرد و لە نزیكەوە گوێی لە سەردانیكەران و فەرمانبەرانی بەڕێوبەراتیەكە گرت. بەڵێنی ئەوەی بە هەمووماندا "ئێمە هەمیشە پاڵپشتی ئێوەین، بۆ ئەوەی جێبەجێكردنی یاسایی چاكسازی ببێتە چەترێك بۆ كۆكردنەوەی دادپەروەری كۆمەڵاتی".

Fly Erbil Advertisment