ئێران له به‌ده‌ستهێنانی بڕی پێویست له یۆرانیۆم بۆ دروستكردنی بۆمبی ئه‌تۆمی نزیك ده‌بێته‌وه
ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ئه‌تۆمی: ئێران بووه‌ته خاوه‌ن 10 كیلۆگرام یۆرانیۆمی پیتێنراو به‌ڕێژه‌ی 60%

K24- هه‌ولێر:
ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی بۆ وزه‌ی ئه‌تۆمی رایگه‌یاند، ئێستا ئێران بووه‌ته خاوه‌ن 10 كیلۆگرام له یۆرانیۆمی پیتێنراو به رێژه‌ی 60%.
ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه هاتووه، له 17ی مانگی رابردووش ئاژانسی ناوبراو ئاشكرایكرد، ئێران پرۆسه‌ی پیتاندنی یۆرانیۆمی خێراتر كردووه و خه‌ریكه له‌و رێژه‌یه نزیك ده‌بێته‌وه، كه بۆ دروستكردنی بۆمبی ئه‌تۆمی پێویسته.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "بۆ ئه‌و مه‌به‌سته تاران ئێستا پشت به دوو كۆمه‌ڵه ئامێری سه‌نته‌رفیوچی پێشكه‌وتوو ده‌به‌ستێت، كه یه‌كێكیان توانای پیتاندنی یۆرانیۆمی به رێژه‌ی 60%ی هه‌یه".
له راپۆرته‌كه‌دا كه پێشكه‌ش به وڵاتانی ئه‌ندام له ئاژانسه‌كه‌دا كرابوو، راشگه‌یه‌ندرابوو، ئێران كۆمه‌ڵه‌یه‌كی پێكهاتوو له 164 ئامێری سه‌نته‌رفیوچی جۆری "ئای ئاڕ-6" بۆ پیتاندنی یۆرانیۆم به رێژه‌ی 60% له بنكه‌ی ئه‌تۆمی نه‌ته‌نز له‌سه‌ر زه‌وی به‌كارده‌هێنێت.
سه‌رچاوه: رۆیته‌رز
H.B