داواكاری گشتی نەوشیروان مستەفا بانگێشتی دادگا دەكات
"پەیوەندی بە بڵاوبوونەوەی چەند تۆمارێكی دەنگی نەوشیروان مستەفاوە ھەیە"
K24 - ھەولێر
داواكاری گشتی لە ھەولێر داوا لە رێكخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان دەكات ئامادەی دادگا بێت بۆ وەڵامدانەوەی چەند تۆمەتێك كە ئاراستەی كراون.
بە گوێرەی زانیارییەكانی (كوردستان24) دوێنێ داوكاری گشتی ھەولێر لە رێی مەكۆی گۆران لەو شارە نووسراوێكی ئاراستەی نەوشیروان مستەفا، رێكخەری گشتی بزووتنەوەی گۆران كردووەو بۆ ئەوەی ئەمڕۆ لە دادگای لێكۆڵینەوە لە ھەولێر ئامادە بێت.
ئەو بانگھێشت كردنە دوای بڵاوكردنەوەی چەند تۆمارێكی دەنگی نەوشیروان مستەفا دێت لە لایەن راگەیاندنەكانی پارتی دیموكراتی كوردستان دێت كە نەوشیروان مستەفا ھەڕەشەی ھێرشكردنە سەر ئۆفیس و نوێنەرایەتییە بیانییەكان و كۆمپانیاكانی بواری نەوت دەكات لە باشووری كوردستان.