سه‌رۆك بارزانی و به‌رپرسه‌ ئه‌وروپییه‌کە باسی چییان كردووه‌؟

به‌رپرسی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا: رۆڵی هه‌رێمی كوردستان له‌ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش به‌رز ده‌نرخێنین

دیداری سەرۆک بارزانی و جۆزیپ بوڕێڵ، به‌رپرسی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا - 7/9/2021
دیداری سەرۆک بارزانی و جۆزیپ بوڕێڵ، به‌رپرسی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا - 7/9/2021

K24   - هه‌ولێر:

جۆزیپ بوڕێڵ، به‌رپرسی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا، باس له‌ ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌ی خۆی له‌گه‌ڵ سه‌رۆك بارزانی ده‌كات و دووپاتیش له‌ پابه‌ندبوونی یه‌كێتی ئه‌وروپا له‌ ئه‌ركه‌كانیان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان ده‌كاته‌وه‌.

جۆزیپ بوڕێڵ، له‌ تویتێكدا له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تویته‌ر نووسیویه‌تی: "له‌ كۆبوونه‌وه‌مدا له‌گه‌ڵ بارزانی باسمان له‌ رۆڵی هه‌رێمی كوردستان كرد له‌ پرسی سه‌قامگیری  و ئاسایشی ناوچه‌كه‌".

هه‌روه‌ها نووسیویه‌تی: "رۆڵی هه‌رێمی كوردستان له‌ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تێكشكاندنی داعش له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی به‌رز ده‌نرخێنم، پابه‌ندیش ده‌بین به‌ ئه‌ركه‌كانمان له‌ چوارچێوه‌ی ئه‌و كارانه‌ی كه‌ هێشتا ته‌واو نه‌بوونه‌".

جۆزیپ بوڕێڵ، به‌رپرسی سیاسیه‌تی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا رۆژی سێشەممە 7/9/2021، به‌ سه‌ردانێك له‌ به‌غداوه‌ گه‌یشته‌ هه‌رێمی كوردستان و له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌كه‌ له‌ مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێم و سه‌رۆك بارزانی كۆبووه‌وه‌.

Fly Erbil Advertisment