میدڵ ئیست: له شه‌ڕی دژ به تیرۆر یه‌ك ملیۆن كه‌س كوژراون
جه‌نگی دژ به تیرۆر تا ئێستا ئامانجه‌كانی دیاریكراو نییه

K24 - هەولێر:
ده‌یڤید هێرست، سه‌رنووسه‌ری سایتی میدڵ ئیست، ئاماژه‌یپێكرد، له (20) ساڵی جه‌نگی دژ به تیرۆر، یه‌ك ملیۆن كه‌س كوژراون و تا ئێستا كه‌سێكیش په‌ندی لێوه‌رنه‌گرتووه.
له چوارچێوه‌ی وتارێكی هێرست رایگه‌یاند، ئه‌و ترسه‌ی كه له 11ـی سێپتێمبه‌ری 2001 بۆ سه‌ر ده‌روونی خه‌ڵكی دروستبوو، بووه هۆكاری به‌رپابوونی هێرشی سه‌ربازی، كه خه‌ڵكێكی بێ تاوان بوونه قوربانی.
راشیگه‌یاند، جه‌نگی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆر، بووه هۆی كوژرانی هه‌زاران كه‌س، ئه‌و حكومه‌تانه‌ی تێیدا به‌شدار بوون، هه‌وڵی زۆریاندا كه ژماره‌ی راسته‌قینه‌ی قوربانیان بشارنه‌وه، وه‌ك ژماره‌ی راسته‌قینه‌ی سه‌رنشینانی ئه‌و فڕۆكانه‌ی كه به هه‌ردوو تاوه‌ری بازرگانی له نیویۆڕك و ئه‌و فڕۆكه‌ی كه له پنتاگۆن ته‌قیینه‌وه.
روونیكرده‌وه، ئه‌و كووشتاره تا ئه‌مڕۆ به‌رده‌وامه، كه دواترینیان ته‌قینه‌وه خۆكوژییه‌كه‌ی داعش له به‌رده‌م فڕۆكه‌خانه‌ی كابول، بووه هۆی كوژرانی (170) كه‌س، په‌یامنێری (بی بی سی) له كابول له‌باره‌ی ئه‌م ته‌قینه‌وه‌یه له تویتێكدا ئاماژه‌ی بۆ كرد، سه‌ربازانی ئه‌مه‌ریكایی دوای ته‌قینه‌وه‌كه، له‌به‌ر پشێوی و كۆنتڕۆڵ نه‌كردنی ناوچه‌كه، ته‌قه‌یان له‌و ئه‌فغانیانه كرد كه هه‌وڵیان داوه بچنه نێو فڕۆكه‌خانه‌وه، هیچ كام له‌و په‌یامنێرانه، له راپۆرته‌كانیان ئاماژه بۆ ئه‌و جۆره حاڵه‌تانه ناكه‌ن.
هێرست ده‌شڵێت، كوژراوان قوربانی جه‌نگ نین، به‌ڵكو ئه‌مه سیاسه‌تێكی ئهنقهستداره، كه دواجار ساخته‌كاری له ژماره‌ی قوربانیان ده‌كرێت، هه‌روه‌ك له راپۆرتێكی پڕۆژه‌ی تێچووی جه‌نگه‌كانی سه‌ر به زانكۆی بڕاونی ئهمهریكیدا هاتووه، یه‌ك ملیۆن كه‌س به‌هۆی ئه‌و شه‌ڕانه‌وه بوونه‌ته قوربانی، (37) ملیۆن كه‌سیش له ناوچه‌كانیان ئاواره بوون.
ئاماژه‌یپێكرد، جه‌نگی دژ به تیرۆر تا ئێستا ئامانجه‌كانی دیاریكراو نییه، ته‌نیا ئه‌و وڵاته گرتووه‌ته‌وه، كه ناتوانن به‌رگری له خۆیان بكه‌ن، به‌هۆی ئه‌و شه‌ڕانه‌وه ناوچه‌كانیان به‌ته‌واوه‌تی وێران بووه.
سه‌رچاوه: ئه‌لجه‌زیره
ك.ب