چاودێرانی سیاسی: پێشبینی ده‌كرێت له سه‌دا 20ـی خه‌ڵكی عێراق به‌شداری هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته بكه‌ن
"ژماره‌ی چاودێران به به‌راورد له‌گه‌ڵ ساڵی 2018، زیاتر ده‌بێت"

K24 – هه‌ولێر:
یه‌كێتی ئه‌وروپا و نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ئاماژه‌یان پێكرد، چاودێریان بۆ هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی عێراق دابین كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی به شێوه‌یه‌كی دروست و پاك به‌ڕێوه بچێت.
جۆزێپ بوڕێڵ جێگری سەرۆكی كۆمسیۆنی ئەوروپا و بەرپرسی سیاسەتی دەرەوە و ئاسایشی یەکێتیی ئەوروپا، رایگه‌یاند، هه‌وڵ ده‌ده‌ین هه‌ڵبژاردنێكی پاك و بێگه‌رد، به‌ڕێوه بچێت، كه بڕیاره له (10ـی تشرینی یه‌كه‌م)ـی ئه‌مساڵ ئه‌نجام بدرێت.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه، جینین پلاسخارت، نێرده‌ی تایبه‌تی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له عێراق(یونامی)، روونیكرده‌وه، ژماره‌ی چاودێران به به‌راورد له‌گه‌ڵ ساڵی 2018، زیاتر ده‌بێت، پێویسته عێراقییه‌كان بایكۆتی هه‌ڵبژاردن نه‌كه‌ن و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌وڵ ده‌دات ئه‌و هه‌ڵبژاردنه ببێته جێی متمانه‌ی عێراقییه‌كان.
پلاسخارت داواشی له هێزه سیاسییه‌كانی عێراق كرد، رێگر بن له ساخته‌كاری و كڕینی ده‌نگ و هه‌روه‌ها به شێوه‌یه‌كی ئارام هه‌ڵبژاردن ئه‌نجام بده‌ن.
سه‌رچاوه‌یه‌كی عێراقی رایگه‌یاند، رێژه‌ی به‌شداریكردن له هه‌ڵبژاردنی (2018) (%44.52) بوو، چاوه‌ڕێ ده‌كرێت ئه‌و رێژه داببه‌زێت.
چاودێرانی سیاسی پێان وایه رێژه‌ی به‌شداریكردن له هه‌ڵبژاردنی تشرینی یه‌كه‌م له عێراق (%20) بێت، له‌مباره‌یه‌وه ساڵح عه‌له‌وی، چاودێری سیاسی عێراقی پێی وایه رێژه‌ی به‌شداریكردن به‌هۆی ناڕه‌زاییه‌تییه‌كانی شه‌قام له ساڵی (2019) داده‌به‌زێت، كه هۆكاره‌كانی بریتین له گه‌نده‌ڵی و ده‌ستێوه‌ردانی هێزه بیانیه‌كان له كاروباری ناوخۆیی و باڵاده‌ستبوونی حزبه عێراقییه‌كان و كه‌می خزمه‌تگوزاری.
له‌هه‌ڵبژاردنی ئه‌مساڵدا، (5323) كاندید به‌شدار ده‌بن، كه به شێوه‌ی بازنه‌ی داخراو ده‌بێت، رێگه‌ش دراوه كه خه‌ڵكی بێلایه‌ن و سه‌ربه‌خۆش تێیدا به‌شدار بن.
وا بڕیاره له (10ـی تشرینی یه‌كه‌م)ـی ئه‌مساڵ، هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌ڕێوه بچێت، بۆ دیاریكردنی (325) ئه‌ندام، كه له‌ماوه‌ی چوار ساڵی داهاتوو له‌و په‌رله‌مانه كار ده‌كه‌ن، سه‌ره‌تای ساڵی (2005) یه‌كه‌مین هه‌ڵبژاردن له دوای رووخانی رژێمی سه‌دام حوسێن به‌ڕێوه‌چوو، له ئێستاشدا خولی پێنجه‌می ده‌ستنیشان ده‌كرێت.
سه‌رچاوه:AFP
ك.ب