سبه‌ی 20 ساڵ به‌سه‌ر هێرشه‌كانی ناسراو به 11ـی سێپتێمبه‌ر تێده‌په‌ڕێت
له‌و جه‌نگه‌دا 800 هه‌زار سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكی به‌شداریانكرد، كه 3 هه‌زاریان كوژران و 20 هه‌زاری دیكه‌ش له رووی جه‌سته‌یی و مه‌عنه‌وییه‌وه زامدار بوون

K24 – هه‌ولێر:
سبه‌ی شه‌ممه، (20) ساڵ به‌سه‌ر هێرشه‌كانی ناسراو به (11)ـی سێپتێمبه‌ر تێده‌په‌ڕێت، كه له‌لایه‌ن رێكخراوی ئه‌لقاعیده به سه‌رۆكایه‌تی ئوسامه بن لادن هێرش كرایه سه‌ر هه‌ردوو تاوه‌ری بازرگانی جیهانی له نیویۆڕك و پنتاگۆن.
ده‌ره‌نجامی به‌ركه‌وتنی (3) فڕۆكه‌ی مه‌ده‌نی به‌هه‌ردوو تاوه‌ری بازرگانی جیهانی له نیویۆڕك و باره‌گای وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا (پنتاگۆن)، (3) هه‌زار ئه‌مه‌ریكی كوژران، فڕۆكه‌ی چواره‌م به‌ر له‌وه‌ی ئامانجه‌كه‌ی بپێكێت، خرایه خواره‌وه.
رۆژنامه‌ی نیویۆڕك تایمز رایگه‌یاند، دوای تێپه‌ڕبوونی رۆژێك به‌سه‌ر هێرشه‌كانی (11)ـی سێپتێمبه‌ر، هه‌ست ده‌كرا لاپه‌ڕه‌ی یه‌كه‌می رۆژنامه‌كه جیاواز بوو، تا ئه‌مڕۆكه ئه‌و ره‌وشه له ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌رده‌وامه و كاریگه‌ریشی بۆ سه‌ر ئه‌مه‌ریكا ده‌بێت.

رۆژنامه‌ی (USA TODAY)، راپرسییه‌كی له‌باره‌ی هێرشه‌كانی (11)ـی سێپتێمبه‌ر ئه‌نجامداوه، كه به رێژه‌ی (%60) ئه‌مه‌ریكییه‌كان پێیان وایه ئه‌و هێرشانه ژیانی خه‌ڵكی ئه‌مه‌ریكای گۆڕی، ته‌نیا ئه‌وانه نه‌بن، كه ته‌مه‌نیان بچووكه و له‌و ساڵه یاخوود دوای (2001) له‌دایك بوونه.
ئه‌و رۆژنامه‌یه‌ك روونیكرده‌وه، كه‌س له‌و بڕوایه‌دا نه‌بوو ئه‌نجامدانی چه‌ندین هێرشی ئاسمانی بۆ سه‌ر ئه‌فغانستان، ره‌وشه‌كه به‌ره‌و جه‌نگێكی (20) ساڵه ببات، ئه‌گه‌ر چی ئه‌مه‌ریكا تا كوژرانی ئوسامه بن لادن له‌و هێرشانه‌دا وه‌ستا.
جۆرج بووشی كوڕ، ئه‌وكات سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بوو، له‌به‌رده‌م كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، پێویسته واشنتن رێگه‌چاره‌ی سه‌ربازی نوێ بگرێته به‌ر، له‌وانه‌ش ئه‌نجامدانی هێرشی ئاسمانی دژی پێگه‌كانی ئه‌لقاعیده.
راشیگه‌یاند، تازه جه‌نگی دژ به تیرۆر له‌دایك بوو، تا ئه‌و كاته‌ی ته‌واوی كۆمه‌ڵه و گرووپه تیرۆریستییه‌كان له‌ناو ده‌برێن، ده‌بێت به‌رده‌وام بێت.
له‌و جه‌نگه‌دا (800) هه‌زار سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكی به‌شداریانكرد، كه (3) هه‌زاریان كوژران و (20) هه‌زاری دیكه‌ش له رووی جه‌سته‌یی و مه‌عنه‌وییه‌وه زامدار بوون، جه‌نگی دژ به ئه‌فغانستان به پاڵپشتی نێو ده‌وڵه‌تی ئه‌نجامدرا، تا (2011) و كوژرانی ئوسامه بن لادن، ئه‌و پاڵپشتییه به‌ره‌و كه‌مبوونه‌وه چوو.

دوای تێپه‌ڕبوونی (45) رۆژ به‌سه‌ر هێرشه‌كانی (11)ـی سێپتێمبه‌ر، یاسای (پاتریۆت) ئیمزای له‌سه‌ر كرا، كه تایبه‌ت بوو به تووندوتۆڵكردنی ئاسایش و سه‌قامگیری ویلایه‌ته‌یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، جیا له‌وه‌ش واشنتن بڕیاریدا پڕۆسه‌ی چاودێری به كۆمه‌ڵ له‌لایه‌ن هاووڵاتیانه‌وه ئه‌نجام بدرێت.
سه‌رچاوه: ئاژانسه‌كان
ك.ب