سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان: برسیەتی روو له ئه‌فغانستان ده‌كات
"تا ئێستا هه‌ست به‌وه ده‌كه‌ین كه گفتوگۆكانمان له‌لایه‌ن تاڵیبانه‌وه مایه‌ی قبووڵكردنه"

K24 – هه‌ولێر:
ئه‌نتۆنیۆ گۆتێرش، سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان جه‌ختیكرده‌وه، پێویسته گفتوگۆ له‌گه‌ڵ چه‌كدارانی تاڵیبان بكرێت، كاتێك له ئێستادا ئه‌وان ده‌سه‌ڵاتیان گرتووه‌ته ده‌ست، هۆشداریشیدا له كه‌وتنی دۆخی ئابووری ئه‌م وڵاته كه ده‌بێته هۆی مردنی هه‌زاران كه‌س.
سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان رایگه‌یاند، پێویسته به‌رده‌وام گفتوگۆ له‌گه‌ڵ چه‌كدارانی تاڵیبان بكرێت و پره‌نسیپه‌كانیان بۆ روون بكرێته‌وه، به‌و ئاڕاسته‌ی كه وا هه‌ست بكه‌ن ئێمه هاوسۆزین له‌گه‌ڵ گه‌لی ئه‌فغانی.
راشیگه‌یاند، ئه‌ركی ئێمه پارێزگاریكردنه له ئه‌فغانییه‌كان، كه ملیۆنه‌هایان مه‌ترسی مردن و برێستیان له‌سه‌ره.
روونیكرده‌وه، ناكرێت پێشبینی كاره‌ساتی خراپ بكه‌ین، به‌ڵام پێویسته له گفتوگۆكانمان له‌گه‌ڵ تاڵیبان، به‌رده‌وام بین.
جه‌ختیكرده‌وه، ئه‌م بڕیاره په‌یوه‌سته به ئێمه‌وه گه‌ر بمانه‌وێت ئه‌فغانستان ببێت به ناوه‌ندێكی تیرۆر له جیهاندا و ژنانی ئه‌و وڵاته به‌ره‌و گومڕایی و پێشێلی مافه‌كانیان ببه‌ن.
ئاماژه‌یپێكرد، تا ئێستا هه‌ست به‌وه ده‌كه‌ین كه گفتوگۆكانمان له‌لایه‌ن تاڵیبانه‌وه مایه‌ی قبووڵكردنه.
سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ئاماده‌یی خۆی ده‌ربڕی، كه رۆژێك له رۆژان سه‌ردانی ئه‌فغانستان بكات، واش پێویست ده‌كات حكومه‌تێك پێكبهێنرێت، ته‌واوی پێكهاته ئه‌فغانییه‌كان له‌خۆبگرێت، كه به‌داخه‌وه ئه‌و حكومه‌ته‌ی كه به‌نیازن رایبگه‌ینن، هه‌ست ناكرێت به‌و ئاڕاسته‌یه بێت.
روونیشیكرده‌وه، ده‌بێت حوكمدارێتی له ئه‌فغانستان له‌سه‌ر بنه‌مای رێزگرتن بێت، كه له رێگه‌ی رێز له بنه‌ماكانی مافی مرۆڤه‌وه ئه‌مه ده‌كرێت، ئه‌گه‌ر وا نه‌بێت ئه‌و وڵاته به‌ره‌و داڕمانێكی گه‌وره‌ی ئابووری ده‌چێت.
سه‌رچاوه: رۆیته‌رز
ك.ب