هێرش کرایە سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر
هێرشه‌كان له‌ڕێگه‌ی درۆنی بۆمبڕێژكراوه‌وه ئه‌نجامدران

K24- هه‌ولێر:
دوای كاتژمێر 12:00ی ئه‌مشه‌و له رێگه‌ی چه‌ند درۆنێكی بۆمبڕێژكراوه‌وه هێرش كرایه سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا دژه‌تیرۆری كوردستان ئه‌و هه‌واڵه‌ی پشتڕاست كرده‌وه و رایگه‌یاند، کەمێك پێش ئێستا لە رێگەی درۆنی بۆمبڕێژکراوەوە هێرش کرایە سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی كوردستان24 چه‌ند درۆنێك له‌لایه‌ن هێزی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه له نزیك فڕۆكه‌خانه خراونه‌ته خواره‌وه.
تا ئێستا هیچ زانیارییه‌ك له‌باره‌ی سه‌رچاوه‌ی هه‌ڵفڕاندنی درۆنه‌كان بڵاونه‌كراوه‌ته‌وه، به‌ڵام وه‌ك ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هه‌ولێر ئاماژه‌ی پێدا، هێرشه‌كه هیچ زیانێكی گیانیی به‌دواوه نه‌بووه.