ئه‌مه‌ریكا گوته‌بێژی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش ده‌گۆڕێت
وێنه‌ی گوته‌بێژی نوێی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی ببینه
K24 - هه‌ولێر:
ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، ستیڤ وارن، گوته‌بێژی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش، ده‌گۆڕێت و له‌مه‌ودوا له جێگه‌ی ئه‌و، كریستۆفه‌ر گارڤه‌ر ده‌ستبه‌كار ده‌بێت و لێدوان بۆ راگه‌یاندنه‌كان ده‌دات.
باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له به‌غدا، بڵاویكردووه‌ته‌وه، له رۆژی 30ی ئایار/ مایۆی 2016، كۆلۆنێل ستیڤ وارێن، كۆتایی به ئه‌ركی خۆی وه‌ك گوته‌بێژی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی هێنا.
بڕیاره دوای وارن، كۆلۆنێل، كریستۆفه‌ر گارفه‌ر، ئه‌و ئه‌ركه بگرێته ئه‌ستۆ و له به‌غدا ده‌ست به‌كار بێت.
