كونسوڵخانه‌ی فه‌ره‌نسا به‌توندی هێرشه‌كه‌ی سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر ئیدانه ده‌كات
دڵنیاییش ده‌داته حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و داوای هه‌ماهه‌نگی زیاتریش له نێوان حكومه‌تی هه‌رێم و حكومه‌تی فیدراڵ ده‌كات

K24- هه‌ولێر:
له به‌یاننامه‌یه‌كدا، كه به زمانی كوردی له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی تویته‌ر بڵاویكرده‌وه، كونسوڵخانه‌ی گشتی فه‌ره‌نسا له هه‌ولێر به توندترین شێوه سه‌ركۆنه‌ی هێرشی درۆنه‌كانی شه‌وی رابردووی سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێری كرد.
له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه، "كونسوڵخانه‌ی گشتی فه‌ره‌نسا حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له هاوسۆزی و پشتیوانی خۆی دڵنیا ده‌كاته‌وه".
هه‌روه‌ها وه‌بیریش ده‌هێنێته‌وه، كه ئه‌و هێرشه نوێیه ده‌ستدرێژییه‌كی قبوڵنه‌كراوه بۆ سه‌ر سه‌روه‌ری عێراق و سه‌قامگیری هه‌رێمی كوردستان.
هه‌روه‌ها داواش ده‌كات، هه‌ماهه‌نگییه‌كی زیاتر له‌نێوان حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی فیدراڵی عێراق هه‌بێت، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و جۆره كرده‌وانه‌ی ناسه‌قامگیری بنبڕ بكرێن و ئه‌نجامده‌رانیشی ده‌ستنیشان بكرێن و ئه‌و هه‌ماهه‌نگییه له به‌رژه‌وه‌ندی ئاسایشی هه‌موو عێراقییه‌كانه.

H.B