122ـەمین پاتریارکى کڵێسای رۆژهەڵاتی ئاشوورى لە هەولێر دەستبەکاربوو

نێچیرڤان بارزانی: هەرێمی کوردستان تابلۆیەکی جوانی هەموو ئەو پێکهاتانەیە کە لێی دەژین

رێوڕەسمی دەستبەکاربوونی پاتریارکى کڵێسای رۆژهەڵاتی ئاشوورى عەنکاوە - هەولێر
رێوڕەسمی دەستبەکاربوونی پاتریارکى کڵێسای رۆژهەڵاتی ئاشوورى عەنکاوە - هەولێر

K24 - هەولێر

بە ئامادەبوونی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و ژمارەیەک لە وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و پارێزگاری هەولێر، رێوڕەسمی دەستبەکاربوونی پاتریارک مار ئاواى سێیەم، وەک پاتریارکى کڵێسای رۆژهەڵاتی ئاشوورى لە عەنکاوە بەڕێوەچوو.

لە رێوڕەسمەکەدا سروودە ئایینیەکان پێشکەشکران و پاتریارک مار ئاواى سێیەم، وەک 122ـەمین پاتریارکى کڵێسای رۆژهەڵاتی ئاشوورى دەستبەکار بوو، کە لە بەرزترین پلەی ئایینیە لەنێو ئاشوورییەکان و هاوتای پۆستی پاپایە.

پاتریارک مار ئاواى سێیەم لەسەر کورسی سالیق وقتیس فۆن دادەنیشێت، کە شەش ساڵ پێش ئێستا لە ئەمەریکاوە گەڕێندرایەوە هەولێر.

لە لێدوانێکیدا بۆ میدیاکاران، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان گوتی: "هەرێمی کوردستان هەمیشە تابلۆیەکی جوانی هەموو ئەو پێکهاتانەیە کە لە کوردستان دەژین".

گوتیشی: "پەیامی ئێمە بۆ هەموو خوشک و برا مەسیحییەکان، عێراق بە گشتی جوانە بە تابلۆی پێکەوەژیان، کە هەموومان پێکەوە لەم وڵاتە دەژین، ئومێد دەکەم هەموومان پێکەوە خزمەتی وڵات بکەین".

مار ئاواى سێیەم، پاتریارکى کڵێساى رۆژهەڵاتی ئاشوورییەكان:

ساڵی 1974 لە ئەمەریکا لەدایکبووە

1989 -1993 ئامادەیی تەواو کردووە

1997 زانستی لاهوت و فەلسەفەی تەواو کردووە

1999 بەکالۆریۆسی لە لاهوتی پیرۆز بەدەستهێناوە و دواتر بووەتە قەشە

2001 ماستەری لە لاهوتی پیرۆز لە ئیتاڵیا بە دەستهێناوە

2007 دکتۆری لاهوتی پیرۆز لە ئیتاڵیا بە دەستهێناوە

2007 بووەتە خور ئەسقوف

2008 لە دهۆک ئەسقوفی پیرۆزی پێبەخشراوە

2008 پلەی ئایینی بۆ ئەرکەدیاقۆن بەرزکراوەتەوە

2008 بووەتە ئەسقوف

6/9/2021 کۆبوونەوەی کۆمەڵەی موقەدەسی ئاشوورییەکان لە کڵێسای مار یوحەننا لە هەولێر بەڕێوەچوو

8/9/2021 وەک 122ـەمین پاتریارکى کڵێسای رۆژهەڵاتی ئاشوورییەكان هەڵبژێردرا