ره‌زامه‌ندی بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی 30 هه‌زار چه‌كداری حه‌شدی شه‌عبی درا
به‌فه‌رمانی نووری مالیكی سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌وسای عێراق ده‌ستكرا به پێكهێنانی حه‌شدی شه‌عبی

K24 – هەولێر:
ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی له عێراق رایگه‌یاند، ره‌زامه‌ندی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی (30) هه‌زار چه‌كداری حه‌شدی وه‌رگیراوه، كه گرێبه‌سته‌كانیان ته‌واو ببوون.
فالح فه‌ییاز، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی روونیكرده‌وه، ره‌زامه‌ندی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی (30) هه‌زار چه‌كداری حه‌شدی شه‌عبی وه‌رگیراوه، كه له سه‌رده‌می ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیس زۆربه‌یان له ریزه‌كانی حه‌شد دوور خرابوونه‌وه، په‌رله‌مانیی عێراقیش ئه‌وكات هیچ بوودجه‌یه‌كی بۆ ته‌رخان نه‌ده‌كرد.
فه‌ییاز راشیگه‌یاند، توانیمان ره‌زامه‌ندی بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی (30) هه‌زار چه‌كداری حه‌شدی شه‌عبی له حكومه‌تی عێراقی وه‌ربگرین، سه‌ره‌تا ئه‌وانه وه‌رده‌گیرێن كه له شه‌ڕه‌كان زامداربوون و ئێستا چاكبوونه‌ته‌وه، داواش له حكومه‌تی عێراقی كراوه، كه چاره‌سه‌ری چه‌كداره‌كانی دیكه‌ش بكات و دووباره دابمه‌زرێنه‌وه.
حه‌شدی شه‌عبی هێزێكی تایفی عێراقییه، له (141) هه‌زار چه‌كدار و (67) فه‌یله‌ق پێكهاتوون، له‌سه‌ره‌تای هێرشه‌كانی بۆ موسڵ، داعش هه‌وڵی داگیردنی به‌غدایدا، به‌فه‌رمانی نووری مالیكی سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌وسای عێراق، ده‌ستكرا به پێكهێنانی ئه‌و هێزه، بۆ رێگه‌گرتن له هێرشه‌كانی داعش و هه‌ڕه‌شه‌كانی بۆ سه‌ر پێكهاته‌ی شیعه.
بۆ ئه‌مه‌ش عه‌لی سیستانی مه‌رجه‌عی باڵای شیعه‌كان له عێراق به فه‌توایه‌ك داوایكرد كه خه‌ڵك په‌یوه‌ندی به‌و سوپایه بكات، له پێناو پاراستنی پێكهاته‌ی شیعه.
سه‌رچاوه: ئاژانسه عێراقییه‌كان
ك.ب