هاوپهیمانان چۆنیهتی خستنهخوارهوه درۆنهكانی سهر فڕۆكهخانهی ههولێر ئاشكرا دهكهن
کۆڵۆنێڵ سکۆت دێسۆرمیکس: هەر درۆنێك بەسەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێردا بفڕێت، دەخرێتە خوارەوە

K24- ههولێر:
کۆڵۆنێڵ سکۆت دێسۆرمیکس، فەرماندەی بنکەی ئاسمانی هاوپهیمانان لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر بە کوردستان24ی رایگەیاند: هەر درۆنێك بەسەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێردا بفڕێت، بەبێ گوێدانە ئەوەی هێرشبەرە یان درۆنێکی ئاساییه، دەخرێتە خوارەوە.
سکۆت ئاشکرایكرد، درۆنەکانی شەوی 11ی سێپتێمبەریش یەکێکیان لە دەرەوەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر لەڕێگەی سیستمی سیرامەوە خراوەتەوە خوارەوە و ئەوەی دیکەشیان لەناو فڕۆکەخانە، بەڵام هیچ یەك لە درۆنەکان زیانی گیانی و مادیشیان بەدواوە نەبووە.
کۆڵۆنێل سکۆت دگوتی: هێزی تایبەتی گاردی نیشتمانی ئەمهریکایان لە ناو فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر جێگیر کردووە و ئەرکیان پاراستنی فڕۆکەخانەیە لە هێرشی درۆنەکان.
بڕیارە دوای جێگیرکردنی تەواوەتی سیستمی بەرگری بۆ پاراستنی بنکەی ئاسمانی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لەناو فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر، کۆتایی ئەم مانگە ئەو هێزە تایبەتەی ئەمهریکا کۆتایی بە ئەرکەکەی بهێنێت و بکشێنەوە.
ئەو فەرماندە سەربازییەی ئەمهریکا گوتی: هەرەچەندە دانانی سیستمێکی لەو شێوەیه لەناو فڕۆکەخانەیەکدا، کە فڕۆکەی مەدەنیشی تێدا هاتووچۆ دەکەن، ههندێك زەحمەتە، بەڵام دڵنیام بۆ لەمەودوا دەتوانین هەموو درۆنەکان بخەینە خوارەوە.
کۆڵۆنێڵ سکۆت ئاماژەی بەوەشكرد، لەكاتی هەبوونی هەرەشەی درۆنەکان، بە هاوکاری ئاسایش و تیمێکی تایبەت لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر هەماهەنگی لەگەڵ یەك دەکەن و فڕۆکە مەدەنیەکان دوور دەخەنەوە و ئەوانیش درۆنەکان دەخەنە خوارەوە.
H.B