هه‌ڵه‌بجه.. به‌هۆی وه‌رگرتنی ڤاكسین ئاماری تووشبوون به كۆرۆنا روو له‌كه‌مبوونه‌وه‌یه
K24- هه‌ڵه‌بجه:
رۆژ بەڕۆژ ژمارەی ئەوانەی لە ھەڵەبجە پێکوتەی کۆرۆنا بەکاردەھینن لەزیاد بوونە، تائیستا له 13%ی ھاووڵاتیانی ئه‌و پارێزگایه ڤاکسینیان وەرگرتووە و ژمارەکەش تا دێت روو لەزیاد بوونە. ئه‌كره‌م محه‌مه‌د، بەڕێوه‌بەری خۆپاراستنی تەندروستی ھەڵەبجەش یەکێك لە ھۆکارەکانی کەمبوونەوەی رێژەی توشبوون به کۆرۆنا بۆ وەرگرتنی ڤاکسین دەگەڕێنێتەوە.
ئەگەر چی ڕۆژانە توشبووی نوێ تۆمار دەکریت، بەڵام ژمارەی ئەوانەی پێویستیان بە نەخۆشخانە و چاودێری چڕی پزیشکییه، لە ماوەی دوھەفتەی رابردوودا کەمی کردووە، بۆیە داوا لەھاووڵاتیان دەکریت، زیاتر روو لە بنکەکانی وەرگرتنی ڤاکسین بکەن، چونکە شوان عومه‌ر، به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی وه‌فا ئاماژه‌ی پێ ده‌دات، کاریگەری زۆری لەسەر دابەزینی رێژەی توشبوون ھەبووە.
تائیستا 17 هه‌زار کەس لەسنووری پارێزگای ھەڵەبجە ڤاکسینی کۆرۆنایان وەرگرتووە و 6 بنکەی وەرگرتنی ڤاکسین لەسنوورەکە هه‌ن، رۆژانەش ھاووڵاتیان بەشێوەیەکی بەرچاو سەردانی بنکەکان دەکەن بۆ وەرگرتنی ڤاکسین، ھەر ئەمەش وایکردووە ئاماری دوو ھەفتەی رابردوو روو لە دابەزین بکات و کەمترین توشبوو پێویستیان بەنەخۆشخانە بێت.
H.B