مەسعود حەیدەر: رێژه‌ی بێكاری و نه‌بوونی خزمه‌تگوزاری له عێراق له‌به‌رزبوونه‌وه‌دایه
"عێراقییه‌كان متمانه‌یان بۆ دروست نه‌كراوه، تاوه‌كو له‌و هه‌ڵبژاردنه ده‌نگ بده‌ن و به‌شداری بكه‌ن"

K24 – هەولێر:
مەسعود حەیدەر، سیاسەتمەدار و راوێژکاری سەرۆک بارزانی، رایگه‌یاند، له هه‌رێمی كوردستان مه‌ودای نێوانی ده‌نگده‌ر و كاندید له‌یه‌كتر نزیكه، به به‌راورد له‌گه‌ڵ عێراق جیاوازه، كاتێك رێژه‌ی بێكاری و نه‌بوونی خزمه‌تگوزاری له‌به‌رزبوونه‌وه‌دایه.
راشگه‌یاند، كاندید هه‌یه دوو سێ ملیۆن دۆلار له‌م هه‌ڵبژاردنه خه‌رجده‌كات، كه ئه‌مه به فراوانی له ناوچه‌كانی ناوه‌ڕاست و باشووری عێراق به‌ڕێوه ده‌چێت.
روونیكرده‌وه، پێویسته هاووڵاتیان بچنه سه‌ر سندووقه‌كانی ده‌نگدان، چونكه له ئێستادا به‌قۆناغێكی هه‌ستیار تێده‌په‌ڕین، ناشبێت مافه نیشتیمانییه‌كان كورد بكرێته كارتێكی سیاسی.
ئاماژه‌یپێكرد، ئه‌م هه‌ڵبژاردنه له‌گه‌ڵ ئه‌وانیدیكه جیاوازه، چونكه یاسای هه‌ڵبژاردن گۆڕانكاری به‌سه‌ردا هاتووه، كورد ئاسانكاری كرد بۆ تێپه‌ڕاندنی دۆخی عێراق.
جه‌ختیشیكرده‌وه، عێراقییه‌كان متمانه‌یان بۆ دروست نه‌كراوه، تاوه‌كو له‌و هه‌ڵبژاردنه ده‌نگ بده‌ن و به‌شداری بكه‌ن.