كوڕ و كچێكی كورد ده‌بنه ئه‌ندامی په‌رله‌مانی نه‌رویج
سه‌حه‌ر ئایدار: پرسی کورد بۆ من زۆر گرنگە و بێگومان ئەوە ئامانجمە خزمەت بە کورد بکەم
K24 – ستۆكهۆڵم:
هه‌ریه‌ك له "مانی حوسێن" كوردی رۆژئاوای كوردستان و "سه‌حه‌ر ئایدار"ی خه‌ڵكی باكووری كوردستان، كه ماوه‌ی چه‌ندین ساڵه خێزانه‌كانیان له نه‌رویج ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن، له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی گشتیی ئه‌و وڵاته‌دا سه‌ركه‌وتنیان به‌ده‌ستهێنا و بوونه په‌رله‌مانتاری نه‌رویج.
مانی حوسێن، خه‌ڵكی قامشلۆیه و ته‌مه‌نی 12 ساڵ بووه، كاتێك 21 ساڵ به‌ر له ئێستا خێزانه‌كه‌یان به هۆكاری سیاسی كۆچیان به‌ره‌و نه‌رویج كردووه و له شاری كۆڵبۆتن، گیرساونه‌ته‌وه.
مانی حوسێن له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی نه‌رویج، كه رۆژی (13ی ئهیلوول/ سێپتێمبه‌ری 2021)، به‌ڕێوه‌چوو، وه‌ك كاندیدی پارتی كرێكارانی نه‌رویج توانی 100 هه‌زار ده‌نگ به‌ده‌ستبهێنێت.
له لێدوانێكدا بۆ كوردستان 24، مانی حوسێن گوتی: له ته‌مه‌نی 17 ساڵییه‌وه چوومه‌ته ناو لاوانی پارتی كرێكارانی نه‌رویج و له نێوان (2014 - 2018) سه‌رۆكی لاوانی ئه‌و پارته بووم.
مانی زانسته سیاسییه‌كانی له زانكۆ ته‌واو كردووه و ئێستا كه ته‌مه‌نی 33 ساڵه بووه‌ته په‌رله‌مانتار.
سه‌باره‌ت به پرسی نه‌ته‌وه‌كه‌ی، مانی گوتی: دۆزی کورد لە ھەرچوار پارچەی کوردستان بۆ من وەک کوردێک کە شانازی کوردبوونم ھەیە، گرنگترین بابەت بووە و دەبێت. لە ناو پەرلەمانیش ئامانجم ئەوەیە کە پرسی کورد بە بەردەوامی بوروژێنم و کاری بۆ بکەم. لە بەرنامەمدایە پەرلەمانتارانی نەرویج ببمە کوردستان تا ببینن کە ئێمە خاوەنی چ کولتوور‌و زمان و وڵاتێکین.
هه‌ر له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی گشتیی نه‌رویجدا، مانی ته‌نیا كورد نییه سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێنابێت و سه‌حه‌ر ئایدار، كه به ره‌چه‌ڵه‌ك كوردی باكووری كوردستانه سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێنا.
ئایدار، ته‌مه‌نی 10 ساڵ بووه، كاتێك خێزانه‌كه‌یان له نه‌رویج گیرساونه‌ته‌وه. خێزانه‌كه‌ی به ره‌چه‌ڵه‌ك كوردن و له شاری قۆنیای توركیا ژیاوون و تا پۆلی 12ی ئاماده‌یی خوێندووه.
له لێدوانێكدا بۆ كوردستان24، سه‌حه‌ر ئایدار گوتی: سەرەتا لە ریزی لاوانی پارتی سووری نەرویجیەوە دەستم بەخەباتکرد، بە ھۆی چالاک‌بوون و کارەکانم لەناو پارتی سووردا ساڵی 2014 تا 2016 بوومە سەرۆکی رێکخراوی لاوانی پارتی سوور .
سەحەر ئایدار، دواتر لە ناو رێکخراوێکی ژناندا كاری كردووه و پێش ئەوەی ببێتە پەرلەمانتار وەک راوێژکار لە ناو پەرلەمانی نەرویجدا کاری کردووە.
گوتیشی: پرسی کورد بۆ من زۆر گرنگە و بێگومان ئەوە ئامانجمە خزمەت بە کورد بکەم.