هۆڵه‌ندا به مه‌رج رێكاره‌كانی كۆرۆنا هه‌ڵده‌گرێت
"ئەوانەی هەردوو ژه‌می ڤاکسینی کۆرۆنایان وەرگرتبێت؛ ئازادن بۆ هەر جێیەك بچن"

K24 - هۆڵەندا:
بەمەبەستی هاندانی زۆربەی هاووڵاتیانی ئەوروپا بۆ وەرگرتنی ڤاکسینی کۆرۆنا، وڵاتانی ئه‌وروپا بە مەرج رێنماییەکان کەمدەکەنەوە یان هەر نایهێڵن.
هۆڵەندا لەدوا بڕیاریدا راگەیاند، بەهۆی کەمبوونەوەی رێژەی تووشبوان بە کۆرۆنا و کەمبوونەوەی مانەوەی نەخۆش لە نەخۆشخانەکاندا، لە 25ی ئەیلوولەوە زۆربەی رێنماییەکان و ژمارەی ئامادەبوون بە پێی گەورەیی شوێنەکان نامێنن.
ئاماژه به‌وه‌ش كرا، تەنیا شوێنە قەرەباڵغەکان و شەوانەکان لە کاتژمێر 12ی شەوەوە تا 6ی بەیانی بە داخراوی دەمێننەوە و بڕیاری دووركه‌وتنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تیش كه دوورییه‌كه‌ی به 1.5 مه‌تر دیاریكرابوو، نامێنێت.
مارك رۆتیێ، سه‌رۆك وه‌زیرانی كاربه‌ڕێكه‌ری هۆڵه‌ندا له كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا ئاماژه‌ی به‌وه كرد، هۆکاری بڕیاری ئاسانکردنی جێبەجێکردنی رێنماییەکان بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، تا ئێستا نزیکەی 13 ملیۆن کەس ژه‌می یه‌كه‌می ڤاکسینەکەیان وەرگرتووە و لەو ژمارەیەش 11 ملیۆن کەس هەردوو ژه‌می ڤاکسینەکەیان وەرگرتووە.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، ئەوانەشی ڤاكسینیان وەرنەگرتووە دەبێت بۆ هەر جێیەك کە تا ئێستا رێنماییەکانی خۆپارێزی دەیانگرێتەوە، تێستی نێگەتیڤی 24 کاتژمێری ڤایرۆسی كۆرۆنایان پێبێت.
مارك رۆتیێ، روونیكرده‌وه، هەموو ئەو شوێنانەی چالاکی تێدا دەکرێت و ژمارەی دیاریکراوی کورسیان نییە، دەبێت لە 75%ی ژمارەی دیاریکراوی پێشتر ئاماده‌بن و بەهەمان شێوەش لە کاتژمێر 12ی شەوەوە تا 6ی بەیانی بە داخراوی بمێننەوە.